پاسدار عەلی جەعفەری: دەبێ حیزبوڵا خاوەن باشترین جۆرەكانی چەك بێ

 پاسدار محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای تیرۆریستی پاسدارانی رژیمی ئێران، پێداگری له‌سه‌ر پێویستی پێدانی‌ باشترین جۆری چه‌ك به‌ حزبوڵڵای لوبنان كردەوەو گووتی : "چه‌كه‌كانی حزبوڵڵا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دانووستانی له‌سه‌ر ناكرێت".

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 2ی سەرماوەزی 1396، پاسدار محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی گشتی سوپای تیرۆریستی پاسدارانی رژیمی ئێران،  له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ناسنامه‌ی حزبوڵڵا له‌ چه‌كه‌كانیدایه‌، پێویسته‌ پڕچه‌ك بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگریی له‌ گه‌لی لوبنان بكه‌ن و ئاماده‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیسرائیل بن".

جه‌عفه‌ری ده‌ڵێت: "چه‌كه‌كانی حزبوڵڵا دانووستانی له‌سه‌ر ناكرێ‌، چونكه‌ گه‌لی لوبنان و حزبه‌ بچووكه‌كانی سه‌ر به‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش، پاڵپشتی له‌ حزبوڵڵایه‌كی چه‌كدار ده‌كه‌ن".

ئه‌و فه‌رمانده‌ باڵایه‌ی سوپای پاسدارانی رژیمی ئێران ده‌ڵێت: "لوبنان ئامانجی یه‌كه‌می ئیسرائیله‌، ده‌بێت چاره‌نووسی میحوه‌ری به‌رگریی به‌ یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل یه‌كێك له‌ پایه‌كان بكاته‌ ئامانج، ئه‌وانی دیكه‌ بۆ به‌رگریی لێكردنی راده‌په‌ڕن".

 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆككۆماری رژیمی ئێران گوتبووی: حزبوڵڵا به‌شێكه‌ له‌ گه‌لی لوبنان و خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی زۆره‌، چه‌كه‌كانیان هه‌ڵگریی خه‌سڵه‌تی به‌رگریكارانه‌یانه‌ و ته‌نها بۆ رێگه‌گرتن له‌ دوژمنكارییه‌كانی ئیسرائیل به‌كاریده‌هێنن".
ڕێکه‌و 2017-11-23 12:24:41
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی