مەحموود ساڵحی چالاكی كرێكاری ئازاد کرا

 مەحموود ساڵحی چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سەقز دوای مانگێک بند كردن ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە 2ی سەرماوەزی 1396، حکومی ساڵێك زیندانی مەحموود ساڵحی لەلایەن لقی چواری دادگای تێهەڵچوونەوەی رژیم لە پارێزگای سنە کەم کرایەوە بۆ پێدانی پووڵ و حوکمی ئازادی ناوبراو ڕادەستی گرتووخانەی شاری سەقز و پاشان ئازاد کرا.
مانێك لەوەپێش مەحموود ساڵحی  لەلایەن هێزە سەركوتگەرەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری سەقز دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.
مەحموود ساڵحی سەرۆکی پێشووی یەکێتی نانەوخانەکانی شاری سەقز و ئەندامی دامەزرێنەری کۆمیتەی هاوئاهەنگی پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکانی ئێران بووە.
ڕێکه‌و 2017-11-23 18:02:33
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی