محه‌مه‌د بن سه‌لمان: خامنەیی بە هیتله‌ری نوێ ناوبرد

 محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگری پاشای عەرەبستان خامنەیی رێبەری رژیمی ئێرانی به‌ هیتله‌ری نوێ ناوبرد و گوتی: ناتوانین لەگەڵی دا لێبورده‌ بین.

محه‌ممه‌د بن سه‌لمان پێنج شەممە 2ی سەرماوەزی 1396، له‌ لێدوانیدا بۆ تۆماس فریدمان رۆژنامه‌وانی به‌ ئه‌زموونی ئه‌مریكایی كه‌ له‌ نیویۆرك تایمز بڵاوبووه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاند، رێبەری رژیمی ئێرانی هیتله‌رێكی تازه‌یه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.

 

گوتیشی: ئه‌زموونمان له‌ سیاسه‌تی ئه‌وروپا وه‌رگرتووه‌ و بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌، سیاسه‌تی رازیكردن، سوودی نییه‌ و ئێمه‌ نامانه‌وێت هیتله‌ری ئێران له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌مان شت بكات كه‌ هیتله‌ر له‌ ئه‌وروپا كردی.
ڕێکه‌و 2017-11-24 13:26:00
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی