پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات بەبۆنەی 25ی نوامبر وەک ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژ

 لەئەنجامی پڕۆسەوکۆمەڵێک بەڵگە و بنەمای دیکۆمێنتاری کە باس لە توندوتیژی و سیستماتیک بوونی ئەم دیاردە دەکەن،بیرۆکەی بەرەووڕوو بوونەوەی توندوتیژی لەدژی ژنان وەک نیوەی کۆمەڵ هاتە ئاراوەو لەئاکامدا ڕۆژی 25ی نوامبر وەک ڕۆژی بەگژداچوونەوە دیاری کرا. ئازاروو شکەنجەی ئەم چینە کە ڕیشەێیکی مێژوویی هەیە وڕابردوو پێمان دەڵێ کەوەک کۆیلە هەڵس وکەوت لەگەڵ ئافرەت کراوە وئامرازێک بووە بەدەست پیاوەوە،ئێستاش ئەم بارودۆخە زۆر نەگۆڕاوە ولەهێندێک شوێن هەر بەوچاوە دەڕواننە ئافرەت وئەگەر ڕیفۆرمێکی ڕواڵەتیش کرابێت،تەنیا بۆ نیشاندانی سیمای دزێوی ناشیرینەکانی هێشتنەوەی ئەم دۆخە بووە.

بەڵام هەموو جیهان وەک یەک نیە وخەبات وکاکڵەی خواستی ئافرەت قورسای خۆی دەرخستوەو لەبارەکانی خەبات بۆ یەکسانی وبەرابەری ئەم چینە لەگەڵ بەرانبەر جێگەی دیارکەوتووە وژنان وەک بەشێکی گرینگ وکاریگەر لەو کۆمەڵگایانەدا دەرکەوتوون. سەرکەووتویی ژنان لە بەڕێوەبەری وبە سیستەم کردن،تاقیکردنەوەێیکی باش بووە بۆ مەیداندار بوونی ئافرەتان لە بارو بەستێنی پێش خستن وهاووکات جووڵاندنی هێزی ئافرەت بۆ بەرەووڕوو بوونەوەی نابەرانبەری لەوەڵاتانی ستەملێدراو وکۆمەڵ وبنەماڵە سوننەتی وچەقبەستوەکان کە ئێستاش مێشکیان سەهۆڵەو دەبێت بەگەرمای ئەم ڕابوونە دژە توندووتیژیە بتوێتەوە.

وەڵاتەکەمان ئێران کە مافی مرۆڤی تێدا ڕەچاو ناکرێت،ژنان یەکەم قوربانی ئەم بارودۆخەن ولەباری ئیستانداردی مافەوە،لە پلەی دواییدان.ڕژیمی ئاخوندی دەسەڵاتدار کە ماوەی چواردەیەیە جڵەوی حاکمیەتی لەدەستدایە،ڕەووتی یەکسانی ودادپەروەری نێوان مرۆڤەکانی بۆ سەدەکانی ناوەڕاست گەڕاندۆتەوە.یاسای بنەڕەتی ئەم ڕژیمە سەرلەبەری دژی مرۆڤ ومافەکانیەتی و لەم پێشێلکاریەدا ئافرەتان پشکی شێریان بەرکەوتووە.

ئەم پێشێلکاری ونەخوێندنەوەی ئافرەت لەلایەن دەسەڵاتەوە، ڕوانینی بەشێک لەکۆمەڵگای سەبارەت بە ماف وداوخوازی ئافرەت هەروەک ئەو ڕابردووە تاریکە هێشتۆتەوە ولەژێر کاریگەری وڕوانینەکانی دەسەڵات،بەشێک لەخەڵک ئێستاش وەک کاڵا لە ئافرەت دەڕوانن.

بۆ بەگژداچوونەوەی سیاسەتە دزێوەکانی ڕژیم وهاووکات ووشیار کردنەوەی خەڵک وبەتایبەت ئافرەتان،جووڵانەوەی ئازادیخوازی لەچەند ساڵی ڕابردوودا لەژێر ناوی جۆراوجۆر سەری هەڵداوە وبەخۆشیەوە لە کوردستان ئەم ڕەووتە ڕۆژلەدووی ڕۆژ بەرچاوتر دەردەکەوێت.

ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات کە ڕێکخراوێکی چالاک ومەیدانداری خەباتی ژنانە ولەماوەی چەندساڵ چالاکی خۆیدا،داکۆکیکارێکی ڕاستەقینەی مافی ئافرەت بووە، بەهەموو تواناییەوە کار بۆ ئەوە دەکات ڕەوشی نالەباری ئافرەتی کورد بەجیهان نیشان بدا ولەم پێوەندیەدا لەهەر کاروچالاکیەکی بۆ کراو درێغی نەکردووە.

بە بۆنەی 25ی نوامبر وەک ڕۆژی بەگژداچوونەوەی توندوتیژی بەپێویستی دەزانین کە داوا لە ئافرەتانی وەڵاتەکەمان بکەین کەبەپێی توانا دژ بە زوڵم و چەوساندنەوە بوەستنەوەو لەدژی نابەرانبەریەکانی دەسەڵات وکۆمەڵگا ڕابن.

هاووکات سەنگەری ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات کە داکۆکیکاری مافەپێشێلکراوەکانی ئافرەتە بە ئی خۆیان بزانن ولەم شوێنەوە دژ بە سەرەڕۆییەکان بوەستنەوە.

   سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

   ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات

   25112017

 

  491396
ڕێکه‌و 2017-11-25 12:40:07
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی