عەلی عەبدولا ساڵح سەرەككۆماری پێشووی یەمەن كوژرا

 تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبیە بڵاوی كردەوە كە تەلەفزیۆنی حوسیەكان رایگەیاندووە عەلی عەبدوڵا ساڵح سەرۆككۆماری پێشووی یەمەن كوژراوە.
تەلەفزیۆنی حوسیەكانی یەمەن فیلمی تەرمی عەلی عەبدوڵا ساڵحی بڵاو كردووەتەوە.
ئاسوشیتدپرێس لە راپۆرتێكدا نووسی: بەرپرسێكی پلەبەرزی دەوڵەتی فەرمی یەمەن لە وتووێژ لەگەڵ ئاسوشیتدپرێس وتوویەتی عەلی عەبدوڵا ساڵح كوژراوە.
عەلی عەبدوڵا ساڵح لە ساڵی 2012ەوە هاوپەیمانی حوسیەكان بووەو دژ بە دەوڵەتی فەرمی یەمەن بە سەرۆكایەتی عەبد رەبە مەنسوور شەری دەكرد و بەشێكی زۆری خاكی ئەو وەڵاتەیان كونترۆڵ كردبوو، بەڵام لە دوو رۆژی رابردوودا كۆتایی بە هاوپەیمانەتیەكەی لەگەڵ حوسیەكان هێناو داوای لە خەڵكی یەكەن كرد دژ بە حوسیەكان راپەرن و لە وەڵات وەدریان نێن.
بەڵام دوای دوو رۆژ شەر و پێكدادان حوسیەكان ئەورۆ دووشەممە بڵاوی كردەوە كە ماڵی ناوبراویان تەقاندووتەوەو سەرۆك كۆماری پێشووی یەمەنیش كوژراوە.












 

 
ڕێکه‌و 2017-12-04 15:35:20
به‌شی ( هه‌والی جیهان )







سیاسی