ناتۆ لە بەرنامەی مووشەكی رژیمی ئێران نیگەرانە

 رۆژی دووشەممە 13ی سەرماوەزی 1396، ینس ئەستلتنبەرگ سكرتێری گشتی ناتۆ نیگەرانی خۆی لە بەرنامەی مووشەكی رژیمی ئێران دەربری و وتی: ئەو رێكخراوە كە 28 وەڵات ئەندامە تیایدا كاردانەوەی دەبێ بە تاقی كردنەوەی مووشەكی رژیمی ئێران كە هەرەشەیە بۆ سەر هاوپەمانانی ناتۆ. ناوبراو كە لە كونفرانسێكی چاپەمەنی لە بروكسل قسەی دەكرد وتی: ئێمە شاهیدی بەردەوامی هەوڵەكانی رژیمی ئێران لە بابەت پەرەپێدانی توانا مووشەكیەكانی ئەو رژیمە بووین كە بە دڵنیاییەوە مایەی نیگەرانی تێكرای هاوپەیمانانی ناتۆ بەتایبەت هاوپەمانەكانی ئێمە لە ئوروپایە.
ڕێکه‌و 2017-12-05 09:04:51
به‌شی ( هه‌والی جیهان )







سیاسی