رێكس تیلەرسۆن: دەبێ رژیمی ئێران تێبگات کاری تێكدەرانەی لە ناوچەکە قبوڵناکرێن

 رێكس تیلەرسۆن  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وریایی بە رژیمی ئێران دا كە : كردەوەی تێكدەرانەی لە ناوچەکە بۆ واشنتۆن قەبوڵ ناكرێ. دەشڵێت ئەو چالاکییانەی تاران لە سووریا و یەمەن ئەگەر بەردەوامبن، بەبێ وەڵام نامێننەوە.
 وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی سێ شەممە كە بۆ بەشداری لە كۆبونەی ناتۆ لە بلژیك ئامادە بوو، دوای کۆبوونەوەکە لەگەڵ فێدریکا مۆگێرینی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە برۆکسل رایگەیاند، رژیمی ئێران کۆمەڵێک كردەوەی تێكدەرانە لە ناوچەکە بەتایبەتیش لە سووریا و یەمەن ئەنجامدەدات، کە ئەوە بۆ ئەمریکا قەبوڵ ناكرێ.
تیلرسۆن دەڵێت، لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە ئەوروپا تاوتوێی هەوڵەکانیان لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمی کردووە بۆ ئەوەی رژیمی ئێران بەتەواوی پابەندی رێککەوتنەکە بێت و وەک خۆی جێبەجێبکرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، نابێ چالاکییەکانی رژیمی ئێران و پشتیوانی بۆ گرووپە تیرۆرستییەکان پشتگوێبخرێن، دەبێ دڵنیابنەوە لەوەی ئێران لەوە دەگا كە ئەو كردەوانە بۆ ئەمریكا قەبوڵناكرێ، بۆیە دەیانەوێ لەو بارەوە کار لەگەڵ هاوبەشە ئەوروپییەکانیان بکەن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتی: رژیمی ئێران کۆمەڵێک چالاكی تێكدەرانە لە ناوچەکە ئەنجامدەدات، وەک لەم دوایانە بینیمان مووشەکێک لە یەمەنەوە هاوژێرا، کە ئێمە بڕوامانوایە مووشەکەکە لە ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە، رژیمی ئێران پشتیوانی لە حووسییەکان دەکات کە هۆی بشێوین لە یەمەن. ئەوەش دەزانین کە رژیمی ئێران چەک و میلیشیا رەوانە ناوچەی پێکدادانەکان لە سووریا دەکات، هاوکات پشتیوانیش لە حیزبوڵڵا، کە رێکخراوێکی تیرۆریستییە، دەکات. ئەم پرسانە و چالاکییەکانی رژیمی ئێران نابێت پشتگوێبخرێن و ناتواندرێ بەبێ وەڵامیش بهێڵدرێنەوە.
ڕێکه‌و 2017-12-06 14:57:55
به‌شی ( هه‌والی جیهان )







سیاسی