چالاكی و نارەزایەتی خوێندكاران بەبۆنەی 16ی سەرماوەزەوە

 لە رۆژی 16ی سەرماوەزی 1332 خوێندكارانی زانكۆكانی تاران بە دژی هاتنی نیكسۆن جێگری ئایزنهاور سەرۆك كۆماری ئەو كاتی ئەمریكا بۆ ئێران، رژانە سەر شەقامەكان و دەنگی نارەزایەتی خۆیان لەدژی رژیمی پاشایەتی و هەروەها هاتنی نیكسۆن و كودەتا چیەكان بەرزكردەوە ، هێزە ئەمنیەتی و سەركوتگەرەكانی رژیمی پاشایەتی بە شێوەیەكی درندانە كەوتنە تەقەكردن لە خۆپیشاندەران و لە ئەنجامدا سێ‌ خوێندكار كوژران و 27 كەسیتریش برینداربوون.  لە دوای ئەو رووداوە خوێنینە رۆژی 16ی سەرماوەز وەك رۆژی خوێندكاران لە ئێران دیاری كراو هەموو سالێكیش سەرەرای بوونی كەش و هەوایەكی ئەمنیەتی توند بەسەر زانكۆكاندا، بەڵام خوێندكارانی نیشتمانپەروەر بە گروتینێكی زۆرەوە یادی ئەو رۆژە دەكەنەوە و وەك هێمایەك بۆ دژایەتی كردنی ستەم و زۆرداری دەسەلاتداران سەیری دەكەن . 

لەرۆژانی رابردوو بە بۆنەی رۆژی خوێندكارەوە لە ئێران لە زۆربەی زانستگاكان نارەزایەتی و كۆبونەوە ئەنجامدرا، رۆژی دوشەممە رێكەوتی 13ی سەرماوەز گردبونەوەیەكی گەورەی خوێندكاران لە زانكۆكانی تاران، عەلامە تەباتەبایی و خوارزمی، بە بەشداری كۆمەلێك چالاكی دانشجویی بەرێوە چوو لەگەڵ بەرزكردنەوەی كۆمەلێك دروشمی دژ بە دەسەڵاتی سەركوتگەرانەی رژیمی ئاخوندی وەك "هەڵاواردنی جنسیەتی مەحكومە"

"دەوڵەتی میانەرەو سفرەكەمان خاڵی بووە"

گردبونەوەكەیان بەردەوامی هەبوو. 

جێی باسە ئەم گردبونەوەیە لە دژ كردەوە لە بەرانبەر دەسەڵاتی سەركوتگەرانەی رژیمی دژە مرۆڤ و بە زیندان كردنی زانستگاكانی ئێران بەرێوە چووە. 

 

جێی باسە رۆژی سێشەممەش بە هەمان شێوە لە هەریەكە لە زانستگاكانی سەنعەتی شەریف, زانستگای زەنجان، زانستگای سەنعەتی نەوت، بە چالاكی جۆراو جۆر و خۆپیشاندان و دروشمی جواروجۆری وەك "جێگای دانشجو زیندان نیە"، "زانستگا پادگان نیە" ....یادی ئەم رۆژەیان كردەوە.
ڕێکه‌و 2017-12-07 11:35:12
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی