هێزەكانی رژیم لە شاری سەقز 3 كەسیان دەستبەسەر كرد

 هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران لە شاری سەقز سێ كەسیان دەستبەسەر کردووە.

 

بەپێی هەواڵ، ڕۆژی چوارشەمە 15ی سەرماوەزی 1396، هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران لە شاری "ساحێب"ی سەر بە شاری سەقز هێرشیان کردە سەرماڵی سێ هاوڵاتیی بەناوەكانی پەیمان شەریفی، فواد ساحێبی و فەرەیدون ساحێبی و دەستبەسەریان كردون و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.
ڕێکه‌و 2017-12-07 11:52:40
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی