بەرپرسانی قاچاخچی و برادەرانی قاچاخچی

 

لە درێژەی شەری نێوخۆی باڵەكانی رژیم، ئاخوند محەممەد جەعفەری مونتەزیری دادستانی گشتی رژیم وێرای ئاماژە بەوەی كە بەربەرەكانێی قاچاخ لە نیزامی ئاخوندیدا سەركەوتوو نەبووە دانی بەوەدا نا كە هێندێك لە بەرپرسان و كورەكانیان و دەست و پێوەندەكانیان لە قاچاخی كەل و پەل دا بەشیان هەیە. 

ناوبراو دەلێ كاتێك دەبینین كە بەشێك لە بەرپرسان لەكاتێكدا دەبێ بە شێوەیێكی دڵسۆزانە یارمەتدەر بن لەبەربەرەكانێی قاچاخ ، بەڵام خۆیان و كور و نزیكەكانیان دەستیان لە قاچاخ دا هەیە، چۆن چاوەروانیمان هەبێ كە بەربەرەكانێی قاچاخ بە ئاكام بگات. دادستانی گشتی رژیم ووتی: هێندێك لە بەرێوەبەرانی دەوڵەتی نایانهەوێ‌ بەربەرەكانێ بە جیددی لەگەڵ قاچاخ بكرێ‌ و دامەزراوەی خەبات لەگەڵ قاچاخی كەل و پەل و پووڵی دەرەوە، داخراوە. 

ئەوە یەكەمین جار نییە كە بەرپرسانی باڵای رژیم بە دەست تێدابوونی بەرپرسان و دامەزراوەكانی بە تایبەت سپای پاسداران لە كاری قاچاخی كەل و پەڵ ئیعتراف دەكەن.  گلەیی ئەحمەدی نەژاد لە " برایانی قاچاخچی خۆمان " لە ساڵی 90 و هەروەها گلەیی حەسەن رۆحانی لە ساڵی 94  لە دەزگایێكی گەندەڵ كە كەل و پەل قاچاخ دەكات و ناهێلێ وەڵات گەشە بستێنی، هەموو سكالا و ئیعترافە بە بەندەرە ناقانونیەكانی سپای پاسداران كە هێنانە ژوورەەوە و هەناردەكردنی ناقانونی كەل و پەلی تیادا دەكەن. 

لە ئێستادا سپای پاسداران زیاتر لە 90 بەندەر واتە نزیك بە 45 لەسەد لە 212 بەندەری رەسمی لە ئێرانی لەژێر دەستدایە.

دیاردەی قاچاخ بە ئاستێك گەیشتووە لە نیزامی ئاخوندی دا كە خامنەیش ئەو دیاردەیەی  بە ناوی قاچاخی سازماندراو و قاچاخ رێكخراە گەورەكانی ناوبردووە. گەندەڵی و قاچاخ لە وەلاتی ئێران بەجۆرێك ریشاژۆی كردووە بە رەسمی بەشێكی بەرچاوی ئابووری وەلاتی خستۆتە ژێر رەكێفی خۆی . 

كارێك كە بە هۆیەوە كارخانەكانی وەرشكەست و بەرهەمی ناوخۆیی لەناو چووە  و بە هۆیەوە زیاتر لە 2 میلۆن نەفەر بێكار بوونە و دابەزینێكی مەرگهێنەر و قورس باڵی سەر وەلاتدا كێشاوە. 

قاچاخی كەل و پەل لە لایەن دامەزراوەكانی رەسمی بە تایبەت سپای پاسداران و لێپرسراوانی رژیم لەكاتێدایە كە رۆژانە كۆڵبەرانی كوردستان  بە هۆی كۆلبەری گوللەیان پێوە دەندرێ‌ و شەهید دەكرێن. سزای كۆلێك باری چایی یان هەر كەل و پەلێكی تر گوللە و كوشتنە بەڵام قاچاخە سەدان میلیارد دۆلارییەكەی رژیم دێزە بەدرخونە و رێگە پێدراون. 

رەحمان فەزڵی وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی حەسەن رۆحانی رۆژی یەكشەممە 26ی سەماوەزی 1396 ئیدعای كرد كە بە رێكخستنی كۆڵبەران لە بازارچەكانی سنوور، كارەكەیان دەكاتە بارزرگانی و تیجارەتی رەسمی . 

ئەو ئیدعایە ئەوەندە گالتەجارانەیە كە رۆژنامەكانی حكوومەتیش مەسخەرەیان كردووە و لەوبارەوە دەڵێن: بچیتە بازارچەی سەیرانبەنی بانە دەزانن كە  دەرگاكانی داخراوە و كەسێكی چەكداریش پێت دەلێ، دەبێ نامەی رەسمی فەرماندارت پێ بێ.
ڕێکه‌و 2017-12-20 12:54:33
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی