رۆڵ و كاریگەری ئافرەتان لە بەربەرەكانێی رژیمی ئێران!

زێنەب حسێنی

گۆڕانکاری وشۆڕش کە تێچوویەکی گیانی وماڵی هەیە و ئامانج لێی دنیایەکی باشترە بۆ مرۆڤایەتی، زۆرجار ئاکامەکەی نەرێنی دەبێت ودەکرێت بڵێین کە لەئێران بەم شێوە بووە. شۆڕشی گەلانی ئێران لە 1357 ،خاڵێکی وەرچەرخان بوو کەتێیدا کۆتایی هێنرا بە نیزامی پاشایەتی سەپێنراوی چەند سەد ساڵە،






بەڵام ئاکامی ئەم گۆڕانە بەڵایەکی شوم بوو کە تێیدا خومەینی دەسەڵاتی گرتە دەست و لەپێش هەموو چینەکانەوە ماف وپێگەی ئافرەتی گەڕاندەوە بۆ سەدەکانی نێوەڕاست.ئافرەتان کە لە هەموو شۆڕشەکاندا بەشدار بوون وبە قەولی هێندێک کەس،سەری ڕمین،هیچ کاتێک ولەهیچ گۆڕانێکدا مافەکانمان مسۆگەر نەبووە. دەورانی دەسەڵاتداریەتی رژیمی ئاخوندی ،زیندانێکی گەورە بووە بۆ ژنان و تاریکتر لە ڕابردوو جێکەوتوون.مرۆڤایەتی کە دیل و زەبوونی حاکمیەتی وەلی فەقێ و دەسەڵاتەکەیەتی، ئافرەت ڕەمزی ئەم یەخسیر بوون وکڵۆڵیەیە و لەپێوەند بە ژیانی ئینسانی،ئەم چینە لەدوایین قۆناغی خراپی ئەم ژینەدان.دەسەڵاتی ڕەشی ئاخوندی کە مەزهەر ونموونەی دیکتاتۆرانی دەورانە لە شێوە و سیمای ئەهریمەنێک، بە داهێنانی جیاوازی ڕەگەزی وبە ئامرازکردنی ئافرەت وەک کاڵا لەبەردەست پیاو،ڕۆژگارێکی تاریکی دروست کردووە کە تەنیا ئافرەتانی ماف پێشێلکراو و چەوساوە وکۆیلە لە ئێران دەتوانن پێناسەی ئەم بارودۆخە بکەن. نابەرابەری وجیاوازی ڕەگەزی لەشێوەی بەهێزو بێ هێز وعاقڵ وبێ عەقڵ، کردار وبیری دەسەڵاتی ئاخوندیە کە وەک ئیدەییکی تایبەت بەمەبەستی پیادەکردنی دەسەڵاتی ومانەوەلە هێز  ،خستیە نێو پرۆگرام ولەکۆمەڵگا پەرەی پێداو دەرخواردی ساویلکەکانی دا.

 

لەکاتێکدا ئەم نابەرانبەریە ڕووبە چینی ئافرەت کرایەوە کە ژن داهێنەر وخولقێنەر بووە و لە هەموو پایەکانی ژیان لە وەڵات ڕۆڵی کارای بووە.

 

ئافرەتان بە مانەوەیان لەدۆخی نالەباری ژیان لە ئێران وهەیمەنەو سێبەری زاڵی ئاخوند، ڕۆحی خەبات و جەوهەری شۆڕشگێڕیان قۆناغ بەقۆناغ پڕ ڕەنگ و پەرەی گرتووە ولەم دەورانە تارێکەدا هێزێان بۆتە ئەو ئاگرەی بن خۆڵە مێش کە بەهەرشنەباێیک زۆرترین گەشانەوە بە خۆوە دەبینیت. لەهەر دەرفەتێکدا کە بەستێنی بەربەرەکانیێ لە دژی ڕژیمی ئاخوندی خولقا بێت، ڕۆڵی ئافرەت وبەشداری ئەم چینە بەهێزەی کۆمەڵگا لە پیاوکەمتر نەبووە.تەزاهورات وخۆپیشاندانە جەماوەریەکان لە دەیەی ڕابردوو،هەروەها ئێستاش دەرخەری ئەوڕاستیەن کە ژنان هوشیارن وخەباتگەرێکی ڕێگەی ئازادی وژیانێکی ئینسانین.لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کە ئێران تەزاهورات بەخۆوە دەبینێ وخەڵک چوونەتە شەقام،ئافرەتان زیاتر وەک پێشەنگ دەردەکەوون وبڵاوبوونەوەی وێنەکانیان لەعەینی بەربەرەکانێی هێزەکان ودانی دروشم ونوسینی مردن بۆ دیکتاتۆر شاهێدن بۆ ئەم بەشداری وچالاکیە.ئافرەتانی هوشیاری کورد وبەگشتی ئیران،دەزانن کە لەسێبەری دەسەڵاتی ئاخوندی،مافەکانیان نەک مسۆگەر نابێت،بەڵکوو هەتا پێدەچێت بازنەی ئازادیەکانیان بەرتەسک دەبێتەوە. بەمەبەستی ڕزگاربوونیان لەژیردەستی وکۆیلەیی دەسەڵاتی ئاخوندی،تەنیا ڕێگە موبارزەیە لەدژی ئەودەسەڵاتە وژنان بە هەست کردن بەم ڕاستیە ئەمڕۆژانە وتاسەرکەووتن هێزی خۆیان خستۆتە پاڵ هێزەکانی کۆمەڵگا بەمەبەستی ڕۆخانی ڕژیم .
ڕێکه‌و 2018-01-01 19:04:48
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی