هێزەكانی رژیم لە مێهران هاووڵاتیەك دەستبەسەر دەكەن

 هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی دیكتاتۆری ئێران هاوولاتیەكی كوردیان لە شاری مێهران دەستبەسەر كردووە.

بەپێی هەواڵ، ڕۆژی شەممە 28ی ڕیبەندانی 1396ی هەتاوی، هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران لە شاری مێهران هاووڵاتییەکی کوردیان بەناوی "بەهمەن خوشادول" كوری عەلی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە.

بەپێی وتە سەرچاوەكان هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم ئەو هاووڵاتیەیان بە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ هێزە سیاسیەكانی كوردستان دەستبەسەر كردووە.

 
ڕێکه‌و 2018-02-19 18:39:22
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی