نەرگزی محەمەدی: دەزگای قەزایی ئێران "بەشێكە لە پێكهاتەی ئیستبداد

 نەرگزى محەمەدی پارێزەر و چالاكی مافی مرۆڤ كە ئێستا لە گرتووخانەدایە لە نامەیەكدا بۆ سەرۆكی دەزگای قەزایی رژیم، پێداگری لەسەر ئەوە كردەوە كە دەزگای قەزایی ئێران بووە بە  "كەرەستەیەك بە دەستی ناوەندەكانی حكومەت" و "بەشێكە لە پێكهاتەی ئیستبداد".



ئەو پارێزەرە بەندكراوە لەو نامەدا بۆ سەرۆكی دەزگای قەزایی رژیم لەسەر دەسەڵاتی ناوەندەكان و هێزە ئەمنیەتیەكان لە پەروەندەی قەزایی و دەستێوەردان لە سەرەتایی ترین مافی بەندكراوان وەكوو دانی مەرەخەسی، نارەزایەتی دەربریووە.



نەرگز محەممەدی هەروەها باسی ئەو بەندە دەكا كە ئەوی تێدایە و نووسیویەتی: ئەو بەندە وەها تەوق دراوە  لەژێر دەسەڵاتی هێزە ئەمنیەتی و سەربازیەكاندایە كە نەك هەر سەفیر و نوێنەران كە سەردانی ئەوینیان كردووە، بەڵكوو دادستانی تارانیش رێگەی ئێرەی پێ نادرێ.



 



رێكخراوی رێپۆرتدەرانی بێ سنوور لە 10ی رێبەنداندا و لە هەزارەمین رۆژی بەندكرانی نەرگز محەممەدی دا خوازیاری ئازادی بە پەلە و بێ مەرجی ئەو بوون.
ڕێکه‌و 2018-02-20 18:26:06
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی