دەست بەسەركرانی خوێندكارێكی ئیلامی

 هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران لە شاری ئیلام خوێندكارێكی زانستگای ئیسلامیان دەستبەسەر كرد.

بەپێی هەواڵ، ڕۆژی یەکشەممە 29ی ڕێبەندانی 1396ی كۆچی خۆری، خوێندکارێکی پزیشکی زانکۆی ئیلام بەناوی تالیب بەساتیوەند كوری حەمدوڵا و خەڵكی ناوچەی مەلەكشایی لەلایەن هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا.

 

بەپێی سەرچاوەكان هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم پەلاماری ماڵی باوكی ئەو خوێندكارەیان داوەو و ناوبراویان بە تۆمەتی ”پەیوەندی لەگەڵ یەكێك لە هێزە سیاسیەكانی كوردستان“ دەستبەسەر کردوەو بۆ شوێنێكی نادیار گواستووەتەوە.
ڕێکه‌و 2018-02-20 18:31:06
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی