روسیە رێگەی نەدا بریاری ئاگربڕ لە سوریە لە ئەنجومەنی ئاسایش پەسەند بكرێ

 روسیە دژی پەسەند كردنی بریاری ئاگربر لە سوریە وەستایەوە و رێگەی نەدا ئەنجومەنی ئاسایش بریاری ئاگربری 30 رۆژە لە سوریە پەسەند بكات.

شەوی پێنج شەممە 3ی رەشەممە رایگەیاند كە لەگەڵ ئەو رەشنووسەی لەلایەن كوەیت و سوئیدەوە پێشكەش كراوە نیە. لەو پێشنووسەدا ئەوە دیاری كرابوو كە ئاگربرێكی 30 رۆژە بكرێ بۆ ئەوەی رێكخراوەكان بە هاواری ئەو ناوچانەوە بچن كە لەلایەن هێزەكانی ئەسەد و هاوپەیمانەكانیەوە تەوقدراون، بچن.

غوتەی رۆژهەلات ئاخرین ناوچەی گەورەی خاكی سوریەیە كە لە ژێر دەسەڵاتی ئەرتەشی ئازادی دایە. ئەو ناوچەیە لە ساڵی 2013وە لەلایەن هێزەكانی ئەسەدەوە تەوق دراوە. 400 هەزار كەسی مەدەنی لەو ناوچەدا گیریان خواردووە.

خەڵكی مەدەنی برسیەتی دەكێشن و بە هۆی ئەوەی نەخۆشخانەكانیان وێران بوون دەستیان بە تەندروستی ناگات.

شایانی باسە لە ئێستادا هێرشی هێزەكانی ئەسەد و هاوپەیمانەكانی بۆ سەر ئەو ناوچەیە چڕ بۆتەوە و رۆژانە خەڵكی سوڤیل دەبێتە قوربانی.
ڕێکه‌و 2018-02-23 15:06:31
به‌شی ( هه‌والی جیهان )







سیاسی