بەرێوەچوونی رۆژی زمانی دایك لە شاری بۆكان

 بەبۆنەی رۆژی زمانی دایك چالاكیەكی گرینگ بۆ رێزگرتن لە زمانی دایك و رێزلێنان لە مامۆستایان و دانی بەڵگەنامەی فێربوونی زمانی كوردی بە دەیان قوتابی بە بەشداری ژمارەیەك نووسەر و ئەدیب بەرێوەچوو.

بەپێی هەواڵ رۆژی پێنج شەممە 3ی رەشەمەی 1396ی هەتاوی بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە نووسەران و ئەدیبانی ناوچەكە چالاكیەكی گرینگ بەبۆنەی رۆژی زمانی دایك بەرێوەچوو.

لەو چالاكیەدا بەڵگەی فێربوونی زمانی كوردی بە دەیان قوتابی درا و رێز و پێزانین لە مامۆستایان زمانی كوردی لەو شارە درا.

شایانی گوتنە ساڵانە بەبۆنەی رۆژی زمانی دایك چەندین چالاكی لە شار و ناوچەكانی كوردستان بەرێوەدەچێ.
ڕێکه‌وت: 2018-02-25 08:25:45
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر )







سیاسی