دیاردەی تەڵاق بەشێوەیەكی كەم وێنە لە ئێران پەرەی سەندووە

 ڕێکخراوی تۆماری رژیم، ئاماری تەڵاقی لە ساڵی ڕابردوو بڵاو کردووە كە بەشێوەیەكی كەم وێنە ئەم دیاردەیە بەرزبووتەوە.

بە پێی ئاماری ڕێکخراوی تۆماری رژیم، ئاماری هاوسەرگیری لە ساڵی 1396ی هەتاوی لەچاو ساڵی پێشتری 8 لەسەد کەمی کردووە و 175هەزار حاڵەتی تەڵاقیش تۆمار کراوە، کە ئەو ڕێژەیە لە ساڵی 1344ی هەتاوییەوە تا ئێستە، بێوێنە بووە.

بە پێی ئامارەکان، ساڵی ڕابردوو 609 هەزار هاوسەرگیری تۆمار کراوە کە لەو ڕێژەیە، 175هەزاریان جیابوونەتەوە و تەڵاقیان وەرگرتووە، واتە 29 لەسەدی هاوسەرگیریەكانی ساڵی رابردوو جیابوونەتەوە.

کارناسان و ئورگانە پێوەندیدارەكانی رژیم لەبارەی هۆكانی زۆربوونی ڕێژەی تەڵاق لە ئێران هیچ خەسارناسیەك ناكەن و هەوڵ دەدەن ئامارەكانی ئەو دیاردەیە بشارنەوە.
ڕێکه‌وت: 2018-04-10 18:03:58
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )







سیاسی