سفرەی خاڵی

جەلال خۆشكەلام

بە بارستایی خەمی نان و

چەوسانەوەی نیشتمانم

تێدەکۆشم بۆ ئازادی و مافی ژیانم.

ڕۆژهەڵاتی ڕۆژی ڕوونم،

لەبەردەمتان ڕاپەڕیوم،

وەک ستونم.

لەبازاڕو کوچەو مەیدان،

سفرەی خاڵیم داخستوە

لە پێناوی برسی بوونم.

تا سنوورم واڵا نەکەن

ڕێ بۆ کۆڵبەرانم چۆڵنەکەن،

لەسەر سفرە دادەنیشم

بۆ مافی خۆم تێدەکۆشم.

ئەی هاو نیشتمایەکانم

تێکڕای خەڵکی کوردستانم .

لە ئاربەبای تێکۆشانم

 تاوەنەوشەی  سەرهەڵدانتان

 تا تەرەغەی  ناوچاوانتان،

تا کوچکە ڕەشەی  ورەتان،

 تا داشامەجیدی خۆراگریتان 

تا کێوی کەلیخان نێوانە،

مادام خەباتمان بۆ نانە،

 ئێوە و بەشقی  سفرەی خاڵی،

بازاری چۆڵ، پشتی بێ کۆڵ،

 وەرن با گشتمان پێکەوە

 ببینە یەک دەنگ و هاوار

 دژ بە نەیار و ئەغیار
ڕێکه‌و 2018-05-01 07:44:07
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر )







سیاسی