عەرەبستان: مووشەكێكی حوسیەكانمان خستەخوارەوە

 سوپای عەرەبستان رایگەیاند كە مووشەكێكی حوسیەكانیان لە ئاسمانی ئەو وەلاتە خستووەتەخوارێ.

رۆژی دووشەممە 31ی بانەمەرێی 1397، تەلەفزیۆنی عەرەبستان بڵاوی كردەوە كە هێزی بەرگری ئەو وەڵاتە مووشەكێكی حوسیەكانیان لە ئاسمانی شاری جیزان لە باشووری رۆژئاوای ئەو وەلاتە خستووەتەخوارێ. 

پێش ئەوە حوسیەكان رایانگەیاندبوو كە مووشەكێكی بالستیكیان بە ناوی "بدر 1" بەرەو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی جیزان تەقاندووە.

بەپێی هەواڵی راگەیەنەكانی عەرەبستان، فرۆكە شەركەرەكانی هاوپەیمانی عەرەبی رۆژی رابردوو توانیویانە چەندین سەكۆی هاوشیتنی مووشەكی حوسیەكان لەناو بەرن. 

چەكدارانی حوسی كە سەر بە رژیمی ئێرانن تا ئێستا زۆر جار مووشكەیان گرتووەتە خاكی عەرەبستان.
ڕێکه‌وت: 2018-05-21 09:33:57
به‌شی ( هه‌والی جیهان )







سیاسی