لەبەر ئەم هۆكارانە واز لە خواردنی شیرینی بهێنە لە رەمەزاندا

بەشێوەیەكی گشتی لە رەمەزاندا بایەخێكی زۆر بە خواردنی شیرینی دەدرێت، سەرەڕای ئەوەی زیانێكی زۆری هەیە لەرووی تەندروستییەوە.


بەگوێرەی هەواڵێكی پێگەی rotana زیانەكانی شیرینی خواردن لە رەمەزاندا بریتیە لە:


خواردنی شیرینی دەبێتەهۆی هەڵئاوسانی ریخۆڵە، بەشێوەیەكی توند و ئازاردانی.


2-كرداری هەرس خاودەكاتەوە.


3-ئاوی لەش هەڵدەمژێت لە سەرجەم خانەكانی لەش هەڵدەمژێت.


4-دەبێتەهۆی وشككردنەوەی پێستی دەوری چاوەكانت و هەلئاوسانی ژێر چاوت.


5-زیان بە ددانت دەگەیەنێت و ئەگەری هەیە كلۆربێت.


6-كێش زیاد دەكات، چونكە بڕێكی زۆر كالۆری شەكر و چەوری تێدایە.


مانگی رەمەزان چانسێكی باشە بۆ ئەوەی كێشت دابەزێنیت، بەڵام دەبێت پەیڕەوی سیستمێكی خۆراكی تەندروست بكەیت، چونكە رۆژوو بۆ ماوەیەكی زۆر یارمەیتدەرە بۆ توانەوەی چەوری و دابەزاندنی كێش، بەڵام پێویستە پەیڕەی ئەم رێنماییانە بكەیت:


 


1-خواردنەوەی ئاو لەنێوانی ژەمی ئێوارە و پارشێودا. هەوڵبدە لە 8 پەرداخ كەمتر نەبێت.


2-بایەخدان بە خواردنی میوە، بەتایبەت ئەو میوانەی ئاوی زۆرە، وەك شوتی.


3-خواردنی ئەو خۆراكانەی رێژەی كاربۆهێدرات و پرۆتین و ریشاڵی زۆرە، بەتایبەت لە پارشێودا.


4-هەوڵبدە ئێواران زیاد لە سنور مەخۆ، بەجۆرێك گەدەت زۆر قورس بێت.


5-راهێنانی وەرزشی بكە، لایەنی كەم 15-30 خولەك.


 


6-لەكاتی رۆژوو شكاندندا خورما بخۆ، چونكە دەوڵەمەندە بە ریشاڵەكان و پۆتاسیۆم، كە رێژەی ئاوی لەش دەپارێزێت، بەڵام واز لە شیرینی دیكە بهێنە.


7-بەهەموو شێوەیەك خۆت لە خواردنە خێراكان یان خواردنەوە گازیەكان بەدووربگرە.


 
ڕێکه‌و 2018-05-27 14:54:46
به‌شی ( ڕه‌نگاوڕه‌نگ )







سیاسی