مانگرتنی چینە جیاوازەکانی ئێران هاوتەریبە لەگەڵ گەمارۆدانی ڕژیم!

 

گەمارۆ دان وبەرتەسک کردنەوەی بازنەی پێوەندی وئابووری ڕژیمی ئێران لەلایەن ئەمریکا درێژەی هەیە وسەرهەڵدان ومانگرتنی جەماوەریش زیاتر پەرە دەگرێت.  لاساری وسەرپێچی ناوکەیی وپێشێل کردنی مافی مرۆڤ ودەستوەردان و مانەوە لەسەر هێڵ وڕێگەی دەسەڵاتە بەردینەکان ، نیزام وسیستمی سیاسی لە ئێران لەقەفەسێکی ئاسنین توند کردووە و بۆ خۆدەرباز کردن هەموو کار وتاوانێک ئەنجام ئەدات  و باجی گەورەی ئەم دۆخە ناهەموارەش لە ئەستۆی خەڵکی ماندوو و شەکەتی وەڵاتە، کە ساڵیانێکی دوورو درێژە بەدەست دێوەزمەی دەسەڵاتی ئاخوندیەوە گیری خواردوە ودەناڵێنێ.

خەڵکی ئێران بە گشت پێکهاتەکانیەوە بەتایبەت جەماوەری شۆڕشگێڕی کوردستان ماوەی چوار دەیەیە ئازار ومەینەتی دەچێژن و نەهامەتی و وەیشوومەی ئاخوندان ،ڕۆژگاری ڕەشیان پێ‌ تێپەڕ دەکات. لەمەودای ئەم ساڵیانەدا بەهۆی سیاسەتی دژمنکارانە وبناژۆ خوازانەی دەسەڵات ،لەبەر تێغی گەمارۆی ئابووری وسیاسی جیهانی پێشکەتوودا هەڵیان کردووە ولە ڕاستای ڕزگار بوون لە نیزامی‌ ئیدئۆلۆژیک خوازانە وئەهریمەنی دەوران هەموو ڕێگەێیکی نەجاتیان گرتۆتە بەر ولەهەر دەروێکی ڕزگاری کەڵکیان وەرگرتووە تا ئازاد بن وژیانی مرۆڤانەیان بۆ بگەڕێتەوە.

 کاتێک مەترسیەکانی ڕژیم پەڕیەوە بۆ سنووری دنیای ئازاد ، ڕەووت وشەپۆلی ئازادیخوازی گەلانی ئێران لەگەڵ جیهانی ئازاد یەکیگرتەوە و تان وپۆی بەرژەوەندی ئابووری هێندێک وەڵات وەک هۆکاری درێژە کێشان وڕەگ داکوتانی ڕژیم وبوون بە زەبەلاحێکی ترۆریستی مەترسیدار کە  هەموو لاییکی لێ دەسڵەمیەوە، کۆتایی هاتووە. لەم دۆخە وقۆناغەدا گەلانی ئێران وچینە جیاوازەکانی کۆمەڵگا کە تێکڕا قوربانی ئەم ڕەویە مەترسیدار وشکست خواردووەی ڕژیمن، ڕێگەی خۆڕاگری و شۆڕشی سەرکەتنیان لەدژی ڕژیم گرتۆتەبەر وبە مانگرتن وجووڵەی ناڕەزایەتی ،سەرقاڵی ئەوەن شەپۆلێکی مەزنی جەماوەری لەدژی دەسەڵات ڕێک بخەن.لەماوەی ڕابردوو کە ناڕەزایەتیەکان بەشێوەی خۆڕسک دەستی پێکردووە و ڕۆژلە دووی ڕۆژ جووڵەکان بەڕینتر دەبێت ، زۆربەی چینەکان تێکەڵ بە مانگرتن وناڕەزایەتی دەبن. ماشێن داران وکرێکاران وکەشاوەرزان لە بۆکان وتاران وشوش و

ئەهواز ،مەشهەد ونەیشابوور،ئەراک وعەسەلویە، وەرامین وشیراز ، حەرەکەتی مانگرتن وناڕەزایەتی دەبەن بەڕێوە. ئەگەرچی ڕژیم بە نانەوەی ترس وتۆقاندن وهێندێک جاریش بەڵێنی بێ بنەما هەوڵیەتی کۆتایی بە مانگرتن وتەزاهوراتی نارەزایەتی بهێنێت ،بەڵام قەیرانە ئابووری و کێشە کەڵەکە بووەکان وهاووکات سەپاندنی ئابڵوقە وفشاری ئەمریکا ، ڕێگە مەهاری ناڕەزایەتی نادەن .

سزا ئابوری وفشارە سیاسیەکان پاڵنەر وتوێشوون بۆ خۆراگری و ئاوێتە بوونی ئەم هۆکار ودژبەریە  ،ئاسۆێیکی ڕوونە بۆ سەرکەوتنی شۆڕشێکی مەزن کە خۆی لە ڕووخانی ڕژیم ودەستەبەری ئازادی ومافی ئینسانی دەبینێتەوە.

لەنوێترین گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر ڕژیم، زیندانی ئەوین و دوو ئەندامی شۆڕای بەرزی فەزای مەجازی وسەرۆکی ڕادێو وتەلەفیزیۆنی کەووتنە لیستی ئابڵوقەوە ووەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا 6 لێپرسراو و 7ئۆرگانی دیکەی بە ئابڵوقەکان زیاد کرد.

ناوی تەحریم کراوان ئەمانەن: عەبدولسەمەدی خوڕەم ئابادی بەڕێوەبەر، ئەبولحەسەنی فیرۆز ئابادی سەرۆکی شۆڕای بەرزی فەزای مەجازی، عەبدولعەلی عەسگەری وحسینی ئەڵاکەرەم لەسەرانی گۆپاڵ بەدەستی حیزب الڵە،موحتەشەم سەرکردە لەحیزبااڵلە، حەمیدی ئۆستاد لێپرسراو لەحیزب الڵە.

ئەم کەسانە لەبەر هێرش بۆ سەر خەڵکی ناڕازی وپێشێل کردنی مافی مرۆڤ تاونبار وسزا دراوون.

 لەگەڵ تەحریمی دامەزراوەی فڕۆکەوانی وبەشگەلێکی یەکە ئەمنیەکان وکەرتە ئابووریەکان بەگشتی، بۆ شکڵدان وسەرپێکەووتن وڕۆحی خۆڕاگرانەی مانگرتوان وتەزاهوراتچیان،  ئابڵۆقەدان وبەتاوانبار ناسینی سەرانی حیزب اڵلە، گرینگی خۆی هەیە.

سەرانی سەرکوتگەر و کەسانی پێوەند بە گەڵاڵە گوماناویەکانی ڕژیم وشوێن گەلی دیکەی دەسەڵات وەک سوپای پاسداران وهەموو دامەزراوەکانی پێوەند بەم ئۆرگانە تروریستە ،کەوتوونەتە ئاڵقەی گەمارۆ و تادێت لایەنەکانی ڕژیم کە ڕەمزی مانەوەی دەسەڵاتن دەکەونە لیستە ڕەشەکان. ئەم شاڵاوە بۆسەر ڕژیم بە واتای ڕێگە خۆش کردن بۆ هەستانەوەی جەماوەر وسەرهەڵدانەوەی شۆڕشی گەلانی ئێرانە لە شێوەوشکڵی گۆڕانکارێیک کە ڕەگ وڕیشەی دیکتاتۆر دەردەهێنێت.
ڕێکه‌و 2018-06-01 15:31:54
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی