راپەرین لە بەندینخانەی سنە

 شەوی رابردوو 15ی 6ی 2018  لە نێوان هێزەكانی رژیم لە بەندینخانەی سنە و زیندانیان ئەو بەندینخانەیە تێكگیران روویدا و لە ئاكامی ئەو رووبەرووبوونەوەیە ژمارەیێك لە زیندانیان بە سەختی بریندار بوون. شەوی هەینی مەئمورانی رژیم لە كاتیكدا كە ویستوویانە رامین حوسێن پەناهی لە زیندان ببەنە دەرەوە و رامین روبەروویان دەبێتەوە و ملكەچی بریارەكەیان نابێتەوە باقی زیندانیان دێنە ناو روبەرووبوونەوەكە و خرۆشانێكی گەورە لە بەندینخانە دروست دەبێ. 

بە پێی دوایین زانیارییەكان لە ئاكامی ئەو پێكدادنە دا زیاتر لە 20 كەس بریندار بوونە. ئەو پێكدادانە تا بەیانی ئەمرۆ شەممە بەردەوام بووە و لە ئێستا دا حاڵەتی نائاسایی زاڵە بەسەر بەندینخانە. 
ڕێکه‌و 2018-06-16 19:00:15
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی