برای شەهیدیكی سازمانی خەبات كۆچی دوایی كرد

 رۆژی شەممە 26ی جۆزەردانی 1397 برای شەهیدێكی سازمانی خەبات لە نەخۆشخانەی شاری سنە كۆچی دوایی كرد. بەداخەوە كاك عەلی مستەفایی برای شەهید حەسەن سەلیمی بە هۆی نەخۆشیەوە لە نەخۆشخانەی شاری سنە كۆچی دوایی كرد. خوالیی خۆشبێت كاك عەلی كەسێكی نیشتمان خۆشەویست و هۆگری پێشمەرگە و دڵسۆزی گەل و نیشتمان و سازمانی خه‌بات بوو.

كاك عەلی  لە ناو خەڵك خۆشەویست و جێگەی رێز بوو. 

بەو بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە كەس و كار و بنەماڵەی كاك عەلی دەكەین و لە خوا داواكارین روحی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سێبووری كەس و كاری بێ. 

انا للە و انا الیە راجعون
ڕێکه‌و 2018-06-17 19:43:50
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی