محەممەد سەلاس لە دراوێشەكانی گۆنائابادی ئێعدام كرا

 حوكمی لە سێدارەدانی یەكێك لە دراوێشی گۆنابادی نیعمەتوڵلاهی لە زیندانی ڕەجایی شاری كەرەج جێبەجێ كرا. سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ٢٨ی جۆزەردان، حوكمی ئێعدامی محەممەد ڕەزا سەلاسی باباجانی، یەكێك لە دراوێشەكانی گۆنائابادی نیعمەتوڵلاهی لە زیندانی ڕەجایی شاری كەرەج جێبەجێ كرا. ناوبراو، بەوە تۆمەتبار بووە كە ڕۆژی ٣٠ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو (٩٦)، لە ئەنجامی تێكهەڵچوونی نێوان دەروێشە گۆنابادییەكان و مەئموورانی ئینتزامیی لە شەقامی پاسدارانی شاری تاران، لە كاتی لێخوڕینی ئۆتوبوس، سێ كەس لە مەئموورانی هێزە ئینتزامییەكانی كوشتوە.

ئێعدامی محەممەد سەلاس لە كاتێكدایە كە ڕێكخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، داوای لە بەرپرسانی حكوومەتی ئێران كردبوو، حوكمی ئێعدامی ناوبراو ڕاگرن و حوكمی ئێعدامەكەش هەڵبوەشێننەوە.

بە پێی وتەی زەینەب تاهیری، پارێزەری محەممەد سەلاس ، پەلە كراوە لە دانی حوكم و بەلگە هەیە كە محەممەد بێتاوانە ، بەڵام حوكمی ناوبارو سەرلەبەیانی ئەمرۆ بەرێوە چوو. 

 

 
ڕێکه‌و 2018-06-18 09:39:08
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی