ورمێ‌: دەستدرێژی بە كۆمەڵی ئەندامانی سوپای پاسداران بۆ سەر سێ ژن

 

چەندین ئەندامی سوپای پاسداران لە ئورمیە لە پێش چاو بنەماڵەیەك دەستدرێژیی سێكسییان كردووە سەر سێ ژنی ئەو بنەماڵەیە. بەپێی ڕاپۆرتی”هەنگاو“،  نزیك دوو حەفتە بەر لە ئێستا، پێنج كەس لە ئەندامانی  چەكداری سوپای پاسداران هێرشیان كردووەتە سەر بنەماڵەیەك و دوای ئەوەی پیاوەكانیان بەستووە بە دارێكەوە، لەپێش چاویان دەستدرێژییان كردووە بە سەر سێ ژنی ئەو بنەماڵەیە كە دایك، خۆشك و تازە بووكێكی بنەماڵەكە بوون. ئەو تاوانە لە نزیك گوندی مەحموودئاوای ئورمیە ڕووی داوە. ئەو بنەماڵەیە كە ئازەری بوون بە مەبەستی گەشت و سەیران و زیارەتی گڵكۆی سەید عەباس چوبوونە ئەو ناوچەیە و شەو لەوێ چادریان هەڵدابوو. هێرشبەرانیش ئازەری و دانیشتووی گوندی ”حەسار“ی ئورمیە بوون كە لەكاتی هێرش كردن خۆیان بە ئەندامانی حیزبە كوردستانییەكان ناساندووە و ئەو تاوانەیان ئەنجام داوە. یەكێك لە دانیشتوانی گوندی حەسار كە لەبەر هۆكاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشكرا بێت لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاندووە كە ”ئەم تاوانە بە ئەنقەست و بە ئاگاداری سوپای پاسداران و بە مەبستی ناوزڕاندنی هێزە كوردییەكان لەلایەك و خۆش كردنی شەڕی نێوان كورد و ئازەری لەلایەكی دیكەوە لەلایەن ئەندامانی سوپاوە ئەنجام داوە.“

 
ڕێکه‌و 2018-06-18 09:47:25
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی