هێلكاری نارەزایەتیەكانی ئێران

 مایك پەمپەئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە تویتێكی دا هێلكارییەكی بڵاوكردۆتەوە كە رەوتی روو بەسەرەوەی نارەزایەتیەكان لە ئیران پیشان دەدا. لە ارتی بلاوكراو دا كە رۆژی چوارشەممە 31ی جۆزەردانی 1397 بڵاو كراوەتەوە نیشانی دەدا كە لە مانگەكانی دیسامبر و ژانویەی رابردوو زۆرترین نارەزایەتی لە ئێران رووی داوە. لەو مانگە دا زۆرێك لە شارەكانی ئێران شاهیدی نارەزایەتی و رژانە سەر شەقام بوون كە بە راپەرینی سەرانسەری مانگی سەرماوەرز ناوبانگی دەركرد. تەزاهورت لەو مانگە دا بە نیشانەی نارەزایەتی دژی بارودۆخی ئابووری دەستی پێكرد، بەڵام  بە خێرایی دروشمەكانی نارازییان بەرەو لای داوای رووخانی دەسەڵات و دژی خامنەیی  پەلكێش كران.  پێشتر ئەمریكا لە زمان دوناڵد ترامپ پشتیوانی خوی لەو نارەزایەتیانە پیشان دابوو و لە تویتێكدا رەخنەی لە ئەو پوولە گرتبو كە لە لایەن ئوباما خرابوویە بەردەست رژیم و هەمووی لە ترۆریست و كردەوە ئاژاوەگیرییەكان دا خەرج كرا. 

 
ڕێکه‌و 2018-06-21 10:39:30
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی