ئانگێلا مێركل خوازیاری بەرەوروبونەوە لەگەڵ سیاسەتەكانی رژیم لە رۆژهەلاتی ناوەراست  بو

 رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 31ی جۆزەردانی 97، ئانگێلا مێركل، سەدری ئەعزەمی ئاڵمان، گوتی كە وڵاتە ئوروپاییەكان نیگەرانی هاوبەشیان هەیە لەپێوەند بە بەرنامەی موشەكی بالستیكی رژیمی ئێران

هەروەها خوازیاری دۆزینەوەی رێگە چارەیەكی بەپەلەبوو بۆ روبەروبونەوە لەگەڵ هەڵس و كەوتە دەسەڵاتخوازیەكانی رژیم.

لەلایەكی دیكەوە و بەپێ‌ی راپۆرتی رۆیتەرز، مێركل، رۆژی چوارشەممە 30ی جۆزەردانی 97، سەردانی پاشای ئوردنی كردوە و لەو دیدارەدا لەگەڵ پاشای ئوردن لەپێوەند بە هاوكاری و پێوەندی نێوان دوو ولات و هەروەها روداوە ناوچەی و نێونەتەوەییەكان وتوێژیان كردووە.

مێركل گوتی بەپێچەوانەی ئەوەی كە ولاتانی ئوروپایی حەزیان لێیە كە رێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رژیمی ئێران كە لە ساڵی 2015 دا واژۆ كرا بپارێزن، بەلام بەهۆی بەرنامەی موشەكی بالستیكی ئەو رژیمە و بوونی لە شەری سوریەو و یەمەندا نیگەرانن. 

ناوبراو لەو دیدارەدا گوتی: راستە كە ئێمە بەرنامەی موشەكی بالستیكی رژیم و بوونی لە سوریەو یەمەنماندا خستۆتە ژێر چاودێریەوە، بەلام نەك تەنیا پیویستە كە ئەو بابەتە باس بكەین، بەڵكو پێویستە رێگە چارەشی بۆ بدۆزینەوە.

مێركل لەو دیدارەدا نیگەرانیەكانی ئوردنی لەپێوەند بە چالاكیەكانی رژیم و چەكدارەكانی سەربە رژیم لە نزیكی مەرزی سوریەو ئوردن و مەرزی سوریەو ئیسرائیل لە بەرزاییەكانی جۆلانی، بەرەوا زانی.

 

رۆیتەرز دەنوسێت: رژیمی ئێران پشتیوانی گەورەی سەربازی رژیمی بەشار ئەسەدە، رژیم هێزە چەكدارەكانی لە لوبنان و عێراقدا رەوانەی سوریە دەكات بۆئەوەی لە شەردا پشتیوانی لە رژیمی بەشار ئەسەد بكەن. وڵاتانی رۆژئاوایی و عەرەبی رژیمی ئێران بە تاوانبار دەزانن لەپێوەند بە پێدانی چەك بە چەكدارە حوسیەكانی یەمەن، بەڵام رژیم رەدی دەكاتەوە.
ڕێکه‌و 2018-06-22 15:54:27
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی