خۆ سوتاندنی ژنێك لەشاری مەریوان

  لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا ژنێکی گەنجی خەڵکی گوندی "بەردەڕەشـ"ـی شاری مەریوان، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیییەوە، پەنای بۆ خۆسووتاندن بردووە

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری كوردپا، ئەو ژنە ناوی  "حەدیس" کچی تەوفیق،ە.

دەوترێ، پاش ئاگر لە خۆبەردانی ئەو ژنە، بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەی، بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە کرابوو و لەسەر بڕیاری پزیشکەکان و بێهیوای لە چاکبوونەوەی، لەئێستادا لە ماڵی باوکیەتی.

 

خۆسووتاندن بە یەکێک لە شێوازە ترسناکەکانی خۆکوشتن ئەژمار دەكرێت، کە بە هۆی قووڵبوونی برین و چڵک کردنی برینەکانی خۆسووتاندن، ڕێژەی گیان لەدەستدانی کەسی خۆکوژ بە نیسبەت شێوازەکانی دیکەی خۆکوژی زیاترە.
ڕێکه‌و 2018-06-22 16:07:01
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی