خاتوو مەریەمی رەجەوی پەلاماردانی مووشەكی بۆ سەر بنكەكانی حیزبە كوردستانیەكان و لە سێ

خانم مەریەم رەجەوی لە سێدارەدانی تاوانكارانەی سێ خەباتكاری كورد و پەلاماری مووشەكی بو سەر بنكەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حیزبی دیموكراتی كوردستان لە لایەن رژێمی چەپەلی ئاخوندی بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی وەسف كرد و داوای له ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد بەدواداچوون بكات لەسەر ئەم تاوانە.

 

رەجەوی وێرای سڵاو و دروود  بۆ شەهیدان و پرسە و سەرەخۆشی لە  حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حیزبی دیموكراتی كوردستان و هاوسەنگەران و خزم و كەسی شەهیدان و خەباتكارانی لە سێدارەدراو،هیوای چاكبوونەوەی خێرای بریندارانی ئەم پەلاماردانە تاوانكارانەی بە ئاوات خواست و هەروەها  بانگەشەی خەڵكی كوردستان و سەراسەری ئێرانی كرد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین و راپەڕین و گوتیشی: رژێمی دژەمرۆی ئاخوندی بە سەركوت و داپڵۆسین و له سێدارەدان و تۆپبارانكردن و پەلاماردانی مووشەكی، هەوڵدەدا كەش و هەوای ترس و چاوسووركردنەوە لە ناو كۆمەڵ توندتر بكات و راپەڕینی گەلی ئێران دامركێنێت. بەڵام خۆی و ئەم ئاواتەی لە گۆڕ دەنرێت.
ڕێکه‌و 2018-09-10 22:36:15
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی