پەیامی سەرەخۆشی كاك بابەشێخ حوسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات

بە بۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەعیدی ناسراو بە مامۆستا مەلائەحمەدی گەورەدار سەرەخۆشی بە خانەوادەی بەڕێزی مامۆستا، خەڵكی ناوچەی بانەو تێكرای دۆستان و نزیكانی پێشكەش دەکەم. مامۆستا مەلائەحمەد یەكێك لە مامۆستا زاناو تێكۆشەرەكانی كوردستان بوو كە خزمەتی زۆری بە نیشتمان و گەلەکەمان كرد. مامۆستا مەلائەحمەد یەكێك لەو ئەندامە دڵسۆزانەی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران و كەسە نزیكەكانی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی رێبەرو دامەزرێنەری سازمانی خەبات بوو. كۆچی دوایی مامۆستا مەلائەحمەد خەسارەتێك بوو بۆ خەڵكی كوردستان و خەڵكی ناوچەی بانەو سازمانی خەبات. جارێكی دیكە بە ناوی خۆم و سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران سەرخۆشی بە خانەوادەو نزیكانی رادەگەێنم.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سكرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی


 
ڕێکه‌وت: 2018-11-08 14:38:54
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )







سیاسی