کۆبونەوەی فەڕانسە:وتووێژی ترامپ و پوتین لە بارەی ئێران، عەرەبستان و سوریە.

 بە پێی وتەی کۆشکی ئێلیزە،ئێمانوئێل ماکرۆن لەگەڵ رێبەرانی روسیە و ئامریکا و هێندێک لە رێبەرانی دیکەی جیهان  وتووێژێکی ئازادیان لە بارەی عەرەبستان و سوریەو کورەی باکور هەبووە

پێشتر ئەگەری وتووێژ لە نێوان ولادیمێر پۆتین و دۆناڵد ترامپ لە سەفەری فەرانسەدا هەبووە و لەکاتێکدا دڵنیایی لەسەر درا کە پۆتین ووتی دەیهەوێ لەم سەفەرە بۆ فەرانسە ترامپ ببینێت ، بۆڵتۆن ڵە وڵامدا  رایگەیاند دۆناڵد ترامپ پێی خۆشە لە قەراغی سەدەمین ساڵیادی کۆتایی هێنانی شەڕی جیهانی یەکەمدا لەگەڵ ولادیمێر چاوپێکەوتنیان هەبێت .

بەڵام کۆشکی سپی رایگەیاند ئەم چاوپێکەوتنە ناکرێت و لە رۆژانی  مانگی زایینی چاوپێکەونیان دەبێت.

کۆشکی ئێلیزە دەڵێت لەو کاتە وتووێژێک ئازاد و پڕبایەخ لەبارەی بابەتە گرینگە جیهانیەکان ،ئێران و سوریە ،عەرەبستان و کورەی باکور بەڕێوە چوو .

 

سارا سەندرز وتەبێژی کۆشکی سپی رۆژی شەممە ووتی لەم سەفەرە لە کۆشکی ئێلیزە وتووێژێک لە بارەی بابەتی بەڵێنی قەدەغە کردنی موشەکی ناوکەیی مام ناوەند کراوە ،سەرۆک کۆماری ئامریکا لە رۆژانی کۆتایی مانگی ڕەزبەر رایگەیاند وڵاتەکەی لەم بەڵێن نامەیە دێنێتە دەر،ئەم بەڵێن نامەیە لەساڵی 1987لەنێوان ئامریکا و یەکێتی کۆماری شۆرەوی واژو کراوە و ئامانجی ئەم بەڵێن نامە لەناوبردنی موشەکی مام ناوەندە.هاتنە دەرەوەی ئامریکا لەم بەڵێن نامەیە هەڵوێستی وڵاتانی ئوروپایی و روسیەی بە دواوە بوو.
ڕێکه‌و 2018-11-12 07:57:59
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی