له‌سه‌رهێل 61
یه‌ک شه‌مه‌ 22 پووشپه‌ڕ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخ حوسەینی بە بۆنەی یادی لە دایك بوونی حەزرەتی موحەممەد پێغ

 


بە بۆنەی یادی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د(ص)، پیرۆبایی گەرم بە مسوڵمانانی كوردستان، ئێران و سەرانسەری جیهان پێشكەش دەكەم. هومێدوارم یادی لە دایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام  ببێتە هۆی ‌ئازادی و بەختەوەری و خێر و خۆشی بۆ خەڵكی ئێران و خەڵكی كوردستان.داواكارم ئەم یادە گەورەیە  بكەینە هۆی ئاشتی و تەبایی له‌پێناو جێگیربوون و قووڵبوونه‌وه‌ی زیاتری ئاشته‌وایی و لێبورده‌یی  له‌ناو پێكهاته‌كانی كۆمەڵگای كوردستان ویەكێتی و تەبایی لە نێوان هێزولایەنە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران لە پێناو روخانی رژیمی سەرەڕۆی ئاخوندی.


 


سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران


سكرتێری گشتی 


 


بابەشێخ حوسەینی
ڕێکه‌وت: 2018-11-20 11:41:57
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )





دیمانه

سیاسی