په‌یامی هاوغەمی بۆ خانەوادەی رەحیم زەبیحی

هەواڵی ترۆری درندانەی كاك رەحیم زەبیحی و سووتاندنی تەرمی خۆی و كەیوانی برای جینایەتێكی قێزەونەو بێگومان ئەو جۆرە كردەوانە لە ئیتلاعاتی رژیمی ئاخوندی و بەكرێگیراوانی دەوەشێتەوە. ترۆری كاك رەحیم زەبیحی ده‌رهێنه‌ر و سینه‌ماکاری ناوداری كورد لە شاری بانە غەمباری كردم.
لە نزیكەوە كاك رەحیم زەبیحیم دەناسی و كەسێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزبوو بۆ نەتەوەی كورد. داوا لە هونەرمەندان بە تایبەت و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان دەکەم لە حاست ئەو جینایەتەی رژیم و بەکرێگیراوانی بە هەر شێوەیەک دەتوانن ناڕەزایەتی دەرببڕن. بە بۆنەی ترۆری كاك رەحیم زەبیحی سەرەخۆشی بە كاك مستەفا، باوكی كاك رەحیم و تێكرای خانەوادەو خەڵكی تێكۆشەری شاری بانە، هونەرمەندان و غەمخۆرانی بواری سینەما ڕادەگەێنم.



 



 



 سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران 



 سكرتێری گشتی 



 بابەشێخ حوسەینی
ڕێکه‌و 2018-12-08 12:22:34
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )







سیاسی