سکرتێری گشتی سازمانی خەبات سەردانی  حیزبی دیموکراتی کوردستانی كرد

رۆژی شەممە 17ی سەرماوەز  سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وێرای شاندێکی سەرکرایەتی، سەردانی  حیزبی دیموکراتی کوردستانی کرد و لەلایەن شاندێکی باڵای ئەو حیزبە بە سەرپەرشتی بەرێز کاک مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتی پێشوازییان لێ کرا


لەو دیدارە دۆستانەیە دا چەندین،تەوەری گرینگ و جێی بایەخی هەردوولا قسە و ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر کرا. بەرێز کاک بابەشێخ وێرای نوێکردنەوەی هاوخەمی خۆی بەبۆنەی جینایەتی مووشەکبارانی رژیمی ئێران بۆ سەر بنكەكانی دیموكرات،  لەسەر دۆخی هەنووکەی رژیم هەڵوەستەی کرد و لەژێر رۆشنایی ئەو هەل و مەرجە نێونەتەوەیی و نێوخۆییەی ئێستا  تیشکی خستە سەر ئەرک و بەرنامەی داهاتووی جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی گەلەکەمان لەکوردستانی ئێران و بایەخەکانی پلورالیسم و یەکتر خویندنەوە و باوەرمەند بوون بە روحی هاوکاری و رێکەوتنی بە گرینگ زانی.


 


هەروەها بەرێزان لە سەر زیاتر بایەخدان بە رٍەوت و باسی رووخان و كۆتایی هێنان بە سیستمی حوكمرانی ئاخوندی و رەد كردنەوەی هەر جۆرە ووت وێژێك لە گەڵ  ئەو دەسەڵاتە دیكتاتۆرەو پێكەوە كاركردن لە چوارچێوەی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران لە سەر بنەمای تەوافق پێداگری كردەوە. لەدرێژەی


دانیشتنەکەوێرای تاوتوێ کردنی چەندین بابەت و تەوەری تری رۆژ دوولایەن لەسەر بەردەوامی هاوکاری ودۆستایەتی  سازمانی خەبات و حیزبی دیموکرات لە چوارچێوەی خزمەت بە دۆزی ڕەوای كوردو بەبەرەكانێی‌ رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی پێداگریان كردەوە.








 





 
ڕێکه‌و 2018-12-10 09:41:15
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی