ئاگاداریەك لەلایەن هه‌یئه‌تی سازمانی خەبات لە ناوەندی هاوكاری

هاونیشتمانیانیانی تێكۆشەر! 


هۆگرانی رێبازی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران! 


بەم شێوەیە ئاگادارتان دەكەینەوە كە سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە هۆی پێشێلكردنی بنەمای تەوافق و ڕەچاونەكردنی چەندین خاڵی دیكە لە لایەن چەند حیزبی دیکه‌ له‌ ناوەند، بە كردەوە ناوەندی هاوكاری بەهه‌ڵوه‌شاوه‌ دەزانێ‌ و هەر لە سەر ئەو بنەمایە لە رێكەوتی 22سەرماوەزی 1397كۆچی خۆری، ئه‌وان بریاریان لە سەر نەمانی ناوەند دا. 


لە داهاتوودا وردەكاری زیاترتان لەو پێوەندیەدا پێ‌ ڕادەگەێنین. 


 سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران هەیئەتی بەرپرس لە دانیشتنەكانی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران
ڕێکه‌و 2018-12-14 21:10:55
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )







سیاسی