بەشداری كۆمیتەی نۆروێژی سازمان لە كۆڕی ماتەمینی ئەنوەر خانی سوڵتانپەنا لە ئوسلۆ

خەباتمیدیا: بەپێی هه‌واڵی نێردراو لە دوای ئەوەی رۆژی هەینی ئەنوەرخانی سوڵتانپەنا لە گۆرستانی لیلەسترۆم بەخاك سپێردرا، كۆرێكی ماتەمینی لەلایەن كۆمیتەی نۆروێژی حدكاوە بەرێوەبرا شنۆ شەرێعەتپەنا بەرپرسی پێوەندیه‌کانی كۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداری لەو كۆڕەدا كرد. به‌ڕێزیان وێڕای سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەس و كار و هەواڵانی ئەنوەر خان، بروسكەی ماتەمینی كۆمیتەی پێشكەش بە بەرێوەبەرانی كۆڕەكە كرد و لەلایەن بەرێوەبەرانی كۆڕی ماتەمینی مامۆستا ئەنوەری سوڵتانپەناوە خوێندرایەوە.
ئەنوەرخانی سوڵتانپەنا، پێشمەرگە و نووسەر و شاعیرێكی هەست ناسك و نیشتمانپەروەر بوو كە هەتا دوا هەناسە بە ئاواتی رزگاری نیشتمان و ئازادی گەلەكەی لە تێكۆشان رانەوەستا.
ڕێکه‌وت: 2018-12-17 18:36:52
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی