بەشداری كۆمیتەی فینلاندی سازمان لە رێورەسمی رۆژی ئاڵا لە شاری تۆركۆ

خه‌باتتمیدیا: له‌ درێژه‌ی چالاکیه‌کان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی ئاڵاو، یەكشەممە 16ی دیسامبری 2018ی زایینی لەسەر داوای لیژنەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە وەڵاتی فینلاند، كۆمیتەی فینلاندی سازمانی خەبات لەو وەڵاتە بەشداری رێورەسمێكدا كرد كە بەبۆنەی رۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستانەوە رێكخرابوو.
كاك جەلالی شەریفی بەرپرسی كۆمیتەی فینلاند وێڕای بەشداری لەو رێورەسمەدا پیرۆزبایی و دەست خۆشی لە بەرێوەبەرانی رێورەسمەكە كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
شایانی گوتنە لە رێورەسمەكەدا چەندین چالاكی هونەری و خوێندنەوەی پەخشان و شێعر بەرێوە چوو.
ڕێکه‌وت: 2018-12-17 19:03:43
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی