برینداربونی دوو كۆلبەر بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامیەكانی رژیم

 دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی شاری سەقز بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتیزامیەکانی رژیم لە سنووری شاری قەڵادزێ و سەردەشت بریندار بوون 

 سەر لەبەیانی رۆژی  دووشەممە ٣ی بەفرانبار، گرووپێک کۆڵبەری کورد لە سنووری نێوان شاری قەڵادزێ و سەردەشت دەكەونە کەمینی هێزە ئینتزامیەكانەوەو و به هۆی تەقە كردن لێیان لەلایەن ئەو هیزانەوە، دوو کۆڵبەر بەسەختی بریندار دەبن  و بۆ نەخۆشخانەی شەهیدانی شاری قەڵادزێ ڕاگوێزراون.

 ئەم دوو کۆڵبەرە کوردە ناویان " ئیبراهیم محەممەد رەحیم" تەمەن ٤٠ ساڵ و " عەتا محەممەدزادە" تەمەن ٤٨ ساڵە.

جێ‌ی باسە ئەم دوو کۆڵبەرە کوردە چارەسەری پزیشکییان وەرگرتووە و ئێستاکه لە نەخۆشخانەدان.

هەر لەم پێوەندەداو بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری كوردپا: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی کورد به ناوی "عەلی مام وەیسی" تەمەن ٢٧ ساڵ، کوڕی ئەبووبەکر، خەڵکی "باسک کولسە" و نیشتەجێی سەردەشت به تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتیزامیەکانی رژیم لاقی بریندار بووە.

 

ئەم کۆڵبەرە کوردە به هۆی سەختی برینەکانیەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ورمێ و دۆخی گشتیشی نالەبار ڕاگەیەندراوە.

 

نوشتن یک پیغام...

 
ڕێکه‌وت: 2018-12-25 08:24:56
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی