هەناردەی نەوتی ئێران بۆ وڵاتانی ئاسیا یەك لەسەر سێ‌ كەمی كردووە

 بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری رۆیتەرز، تەواوی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ وڵاتانی ئاسیایی پێكهاتوو لە چین، هند، كورەی باشور، ژاپۆن لەمانگی نوامبر بۆ 664 هەزار و 800 بۆشكە نەوت لە رۆژدا کەم بۆتەوە، و كەمترین رادە لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودایە

مام ناوەندی هەناردەی رژیم بۆ ئەو وڵاتانە لە ساڵی رابردوودا نزیكەی 1.7 میلیۆن بۆشكە بووە.

رۆیتەرز هەروەها دەڵێت كە كرینی نەوتی ئێران لەلایەن کڕیارە ئاسیاییەكانەوە لەپێوەند بە مانگی ئۆكتۆبر نزیكەی 13 لەسەد كەمی كردووە.

جێی بیرهێنانەوەیە كە ئامریكا لە چواری مانگی نوامبر، ئابلۆقە نەوتیەكانی سەر رژیمی خستەوە كار و رێگەی بە هەشت وڵات دا كە بۆماوەی شەش مانگ بەشێوەیەكی دیاریكراو نەوت لە ئێران هاوردە بكەن، ئەو وڵاتانەش: چین، هند، كورەی باشور، ژاپۆن، تایوان، توركیە، یۆنان و ئیتاڵیا.

لەماوەی مانگی نوامبر ژاپۆن بۆ دووەم و كورەی باشور بۆ سێیەمین مانگ بە بەردەوامی نەوتی ئێرانیان نەكریوەو تا سەرەتاكانی ساڵی داهاتوو ئامانجی کرینیان نیە.

بەڵام تا ئێستا هیچ راپۆرتێك لەسەر رێژەی كرینی نەوتی ئێران لەلایەن توركیە، یۆنان و ئیتاڵیاوە بڵاو نەكراوەتەوە، بەڵام رۆیتەرز ئاماژەی بەوەداوە كە چاوەروان دەكرێت كرینی نەوتی ئیران لەلایەن چین و هیندەوە لەمانگی دیسامبری رابردوودا كەمێك زیاد بكات.

تەواوی هەناردەی نەوتی ئێران لەساڵی رابردوودا رۆژانە 2 میلیۆن و 500 هەزار بۆشكە هەناردە بووە، و بەپێی چاوەروانیەكانی هێندێك لە دامەزراوە نێونەتەوەییەكان وەك بانكی جیهانی و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە، چاوەروان دەكرێت لەساڵی داهاتوی زایینی دا نزیكەی یەك میلیۆن بۆشكە کەم بێتەوە. 

 

ئەمە لەحاڵێكدایە كە گەڵاڵەی بودجەی ساڵی داهاتووی ئێران بەپێی هەناردەی رۆژانە 1.5 میلیۆن بۆشكە نەوت رێكخراوە.
ڕێکه‌و 2018-12-30 08:06:21
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی