رژیم ددانی نا بە پوڵ سپی کردنەوە!

 

‌زێنەب حسێنی

(پول شویی) سپی کردنەوەی پوڵ، دەست خستنی  قازانج و سودە لە سەرپێچیەکانی دارایی کە بە رواڵەت رێگە پێدراوەو یاساییە. لێکەوتەی سپی کردنەوەی دراو،  هەنگاوەکانی دەست کەوتنی پارەی نایاسایی ئەگۆڕێ بۆ دراوێک یان سامانێک کە لە ڕواڵەتدا بەڕێی یاسایی بەدەست هاتوە و بەو شێوە (پارەکە سپی دەکرێتەوە) و تێکەڵ بە ئابوری وەڵات دەبێت.

بە گشتی سپی کردنەوەی دراو بەو جۆرە ئەنجام ئەدرێ کە سەرچاوەی ڕاستەقینەی دراوەکە نادیار بمێنێتەوە. پوڵ سپی کردنەوە بەفراوانی  تاوانێکی لاوەکیە بۆ ون کردنی سەرچاوەی راستەقینەو تاوانباری سەرەکی.

لە سەدەی بیستەم، شێوەکانی ڕێگری کردن لە تاوانی سپی کردنەوەی دراو و  و مامەڵە کردن بە داهاتە داراییەکان هاتە سەرزمان. یەکەم رووبەڕوو بوونەوە و ڕێگری کردن و مامەڵە کردن بە ئەلکول لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە دەیەکانی ۱۹۳۰ تۆمار کرا. بەم شێوە پێداگری  لەسەر جێبەجێ کردنی یاساکانی سپی کردنەوەی دراو لەلایەن ئەندامانی بەرەنگار بونەوە، هەنگاوی بۆ هەڵگیرا. ساڵی ۱۹۸۰ دەوڵەت ناچار بوو کە پێداچونەوەی دوبارە بە سەر قانونی دژە سپی کردنەوەی دراو بکات و دەست گرتن بەسەر باند و رێکخراوە تاوانکارەکان خرایە بواری کردار. 

کردەوە ترۆریستیەکانی ۱۱ی سپتامبەر لە ساڵی ۲۰۰۱ دەوڵەتی ئامریکای ناچار بە پەسەندکردنی گەڵاڵەی  خۆشەویستی نەتەوەیی ئەمریکا کرد و هاووکات هێندێک یاسا وگەڵاڵەی وێک چوو لەسەرتاسەری جیهان پێداچوونەوەی پێدا کرا. یەکێک لەو گەڵاڵانە پێداچوونەوەی دوبارە بوو بەسەر یاسای دژە سپی کردنەوەی دراو . وەزیرانی سەرانی حەوت دەوڵەتی پیشەیی جیهان لەیەک ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگار بونەوەی ئەو دیاردە سودیان وەرگرت تا فشارێک بن بۆسەر دەوڵەتان لە سەراسەری دنیا و چاودێربن بەسەر سات و سەودای ئابوری و ئەو زانیارانە بە هەموو جیهاندا بڵاو بکەنەوە. لە سەرەتای ساڵی ۲۰۰۲ هەموو دەوڵەتان لە سەراسەری جیهان یاساکانی سپی کردنەوەی دراو و هەروەها چاودێری کردن و کاردانەوەکانی ئابوریان بۆ جارێکی دیکە هەڵسەنگاندەوە.

سپی کردنەوەی پارە بۆ چەرخی شارستانیەت دەگەڕێتەوە. بۆ یەکەم جار بە شاردنەوەی سەرمایەو دارایی تاکە کەس لە مەئمورو و کاربەدەستانی ئەیالەتی دەستی پێکرد بۆ خۆ بەدوور گرتن لە دانی ماڵیات و دەست بەسەرداگرتنی سەرمایەکەیان.

 لە چین نزیک بە دوو هەزار ساڵ پێش زایین، بازرگانەکان بۆ خۆ بەدور گرتن لە باج و دەست بەسەردا گرتنی لەلایەن کاربەدەستان پارەکانیان دەشاردەوەو زۆرجاران لە دەرەوەی وڵاتەکەی خۆیان سەرمایە گوزاریان دەکرد و دوور لە وڵاتەکەیان بازرگانیان پێوە دەکرد. لە ماوەی رابردوو کە  رێگاو شوێن گیراوەتەبەر و  فەرمانڕەوایان و حوکمڕانان بۆ ڕێگری لە پارە سپی کردنەوە هێندێک هەنگاویان هەڵگرتووە ،بەڵام نەک کەم نەبۆتەوە بەڵکوو بۆتە هۆی بەرزبونەوەی ماڵیات و لەزۆر وەڵات حاڵەتی پووڵشوویی گۆڕیوە بۆ دیاردە، چونکە نیەت وئامانج لەم هەنگاوانە، ڕاستەقینە نەبووە.

 سپی کردنەوەی دراو دیاردەیەکی جیهانیەو لە ئێستادا تەکنەلۆژیاو سیستمی بانکی وای کردوە  کەڵەکەبونی ئەو تاوانە سنوری وڵاتان تێپەڕێنێ و پێویستی بە هەوڵی نێونەتەوەی بێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی.

 شوێنەوارە خراپەکانی سپی کردنەوەی دراو لەسەر باری ئابوری، دەبێتە هۆی چوونەدەری داهاتی ناوخۆیی و باری ئابوری وەڵات لاواز دەکات.  بەهۆی نەبونی باج وسەرانە لەسەر ئەو پارانە و چەندین هۆکاری تر و دەرنەکەوتنی ڕێژەی داهاتە ناوخۆییەکان و نەزانینی ڕێژەی بێکاری و کۆنتڕۆڵ نەکردنی ئابوری گشتی لە زیانە بەرچاوەکەیەتی....

سپی کردنەوەی دراو و ئەو داهاتە کە بە شێوەیەکی نایاسایی دەست دەکەوێت بەپێی کات هەموو لایەنەکانی ژیانی مرۆڤایەتی گرتۆتەوە. هەر لە بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەرەوە بگرە تا بازرگانی کردن بە مرۆڤ و چەکی رێگە پێنەدراو و دەرهێنانی سەرچاوە سروشتیە گرانەبەهاکان. رژیمی ئێران وەک پێشێلگەری رێکەووتنامە نێونەتەوەییەکان وسەرچاوەی ماڵی ترۆر، ئێستا نێوی لەڕیزی یەکەمی وەڵاتانی پووڵشووییە .

ئێستاکە کەوتۆتە بەر فشاری لکان بەfatf و گەرەکیانە بە هۆی ئەم رێکخراوە داروولەلەی بۆ دابنێن ولە یارمەتیدانی گرووپە ترۆرێستیەکان دایببڕن، ماوەماوە ئەم باسە زیندوو دەکەنەوە و وەک فشارێک بابەتی پووڵ سپی کردنەوە وسزادانی بە بیر سەرانی ڕژیمی ئاخوندیدا دێننەوە. کابینەی ئاخوند ڕۆحانی و حکومەتەکەی کە لەگەڵ فشارێکی سەختی ئابووری وسیاسی وکۆمەڵایەتی بەرەوڕوون ،هەر ڕێگەێیک بۆ مەهاری ئەم قەیرانانە تاقی دەکەنەوە. لەماوەی ڕابردوودا ویستیان ئەم یاسایە لەمەجلیسەکەیان تێپەڕێنن وقبووڵی لکان بە ئیف تی ئەی  ئێف بکەن، بەڵام نەیانتوانی وئێستا ئەم بابەتە بۆتە کێشەێیکی گەورەی باڵ باڵێنی ڕژیم و لەدوو ڕێیاندا ماوونەتەوە، کە وێ دەچێ بەهۆی تێکەڵ بوونی ڕەگ و ڕیشاژۆی پێوەندی ترۆریستیان لەگەڵ کۆی تاقمە ترۆریستی وباندە مافیایەکانیان نەتوانن بچوکترین هەنگاو هەڵبگرن.

لەماوەی ڕابردوودا  رژیمی ئێران هاوڕێ لەگەڵ کورەی باکوور بەردەوام لەلیستی رەشی تاقمی تایبەت بە هەنگاوی ماڵی بووە. ساڵی 1395ی کۆچی خۆری لێپرسراوانی رژیم بەڵێنیان دا پێشنیاری ئەو رێکخراوە بۆ بەر بەرەکانێ لەگەڵ پووڵ سپی کردنەوە بەهێند وەرگرن، بەڵام نەک ئەو کارەیان نەکرد بەڵکوو رەچاویان نەکرد .

گەڵاڵەی خەبات لەدژی دابین کردنی ماڵی ترۆریسم ،لەساڵی 1389درا بە مەجلیس.لەساڵی 1390ی کۆچی خۆری لەدووی سەلماندن وڕای نیزامی دادوەری لەوبارەوە ،لە مەجلیسی ئاخوندی دەنگی وەرگرت. لەدووی بەرجام ئابڵوقە کانی نێونەتەوەیی و ماڵی لەدژی ئێران و لەپاش نەهێشتنی رەخنەی شۆڕای نگابان لە کۆبوونەوەی سێزدەیەم لەساڵی 1994 درابە شۆڕای نگابان .

 

لەساڵی 1997 بۆ جارێکی دیکە  گەڵاڵەی دژبەری ترۆریسم هاتەوە بەرباس. لەدواییدا خاڵەکانی ئەم یاسایە بە پێچەوانەی شەرعی ئاخوندان لێک درایەوە، کە لەئاکامدا گەڵاڵەی دەسکاری و پەسەندی یاسای دژبەری لەگەڵ پووڵ سپی کردنەوە لەلایەن شۆڕای نگابانەوە ڕەد کرایەوە و رژیم هەر بەو شێوەیە مایەوە..
ڕێکه‌و 2019-01-02 19:30:30
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی