هەڵمەتی روبەروبونەوە لەگەڵ رژیمی ئێران بەردەوامی هەیە.

وەزیری دەرەوەی ئامریکا رۆژی پێنج شەممە ۱۳ی بەفرانبار لە وتووێژ لەگەڵ نیوز مەکس لەپێوەند بە هەوڵەكانی ئامریکا لە سوریە ووتی :سەرۆک کۆمار لە روونکردەوەیەکدا ووتی ئێمە سەرەرای پێویستی بەردەوامبونی هەوڵەكانمان دژی داعش، پێیوستە بەردەوامی بە هەڵمەتەكانمان لە دژی رژیم  پێبدەین

مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریكا،  لە وەڵامی پرسیارێك لە بارەی گەمارۆی نەوتی رژیمی ئێران ووتی : ئامانجی کۆتایی گەمارۆکان ئەوەیە كە بارودۆخەكە بە قازانجی خەڵکی ئێران بێت و ژیانی باشتر لەو ژیانەی ئێستایان هەبێت کە لە ژێر دەسەڵاَتی رژیمی ئاخوندیدا تێیدان. 

شایانی ئاماژەیە رۆژی رابردوو۱۳ی بەفرانباری ۹۷ وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە راگەیاندراوێکدا وریای بە رژیمی ئاخوندیدا لەپێوەند بە درێژە پێدانی تاقی کردنەوەی موشەکی. هەروەها مایک پەمپێئۆ نوسی :رژیمی ئاخوندی بە تەمایە هاویشتنی موشەکی قاڕە پێوی بالستیکی خۆی بەرز بكاتەوە،و  ویلایەتە یەکگرتوەکانیش تەنیا وەك چاودێری ئەو سیاسەتە خراپکارانەی رژیمی ئاخوندی نامێنێتەوەو  و بێ هەڵوێست نابێ .

بەپێی وتەی وەزیری دەرەوەی ئامریکا  :ئامریکا ،فەرانسە و بریتانیا پێشتر وتویانە کردەوەکانی ئێران بەپێچەوانەی بڕیارنامەی ۲۲۳۱ی ئەنجومەنی ئاسایشە .

هەروەها دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا رۆژی ۱۲ ی بەفرانباری ۹۷(۲ژانویەی ۲۰۱۹) پێش دەسپێكردنی کۆبونەوەی کابینە، لە وتووێژێکی کورتدا  لەگەڵ مێدیاکان باسی لە زیادکردنی گەمارۆکانی دژ بە دیکتاتۆری ئاخوندی ،دەستێوەردانی ناوچەیی رژیم لە خۆرهەڵاتی ناوەراستدا ،هاتنە دەرەوەی هێزەکانی ئامریکا لە سووریە و ئاکامی هاتنە دەرەوەی ئامریکا لە رێکەوتنامەی ناوکەیی کردو  ووتی :بە فڕۆکە لە پێنج وڵاتی جیاواز پارەیان بۆ ئێران بردوە،و هۆکارەکەی ئەوەبووە كە لەناوخۆی ئامریکا ئەوەندە پارە نەبوە ،ئێمە ئەو رێکەوتنە خراپەمان هەڵوەشاندەوە،ئەگەر ئەم کارەمان نەکردایە تا هەشت ساڵی دیکە ئەم رژیمە ئەیتوانی بە شێوەی یاسایی بۆمبی ناوکەیی پێک بێنێت.

سەرۆک کۆماری ئامریکا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم رژیمە وەك دۆخی پێشتری نەماوە، و بۆ رژیمی ئێران بابەتی مانەوە گرنگترە، هەل و مەرجەکە بەشێوەیەکە کە هێزەکانی لە سوریە و یەمەن بێنێتە دەر،رژیمی ئێران بە هیوای کۆنترۆڵ کردنی خۆرهەڵاتی ناوەراستە .بەڵام ئێستا

 

دۆخەکە گۆڕاوە و ئێمە دەبینین رژیمی ئێران لە هەوڵی مانەوەی خۆیدایە،ڕاپەرین لە شارەکانی ئێران بەردەوامە و پەرەی پێی دەدرێ.
ڕێکه‌وت: 2019-01-04 09:49:25
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی