رۆڵی پێشمەرگە بۆ ئێستا و داھاتوو!

ئازاد حسێن زادە

‎پێشمەرگە وەك چەمكێكی گشتی باس لە ھێزی بەباوەڕو چەكداری پارێزەری كورد دەكا كە خۆبەخشانە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجی نەتەوەکەی تێدەكۆشێ و خەبات دەكا بۆ ئارمانە بەرزەکانی وەڵاتەکەمان.  پێشمەرگە وەک گیان فیدا و پێشەنگێک بەداخەوە تا ئێستا كەمترین روون كردنەوەی بۆ كراوە، لەکاتێکدا پێویستە دەیان سمینار ولێکۆڵێنەوە لە جەوهەری ئەم گیان فیدایە بکرێت.  ھەر رێكخراوێكی كوردی ئێستا پێشمەرگەی خۆی هەیە وتا ئێستا نەتوانراوە لەهێزێکی هاووبەشدا کۆبکرێنەوە. تەنانەت ھەندێ جار ھەندێ گروپ و تاقم پێك ھاتوون كە ئامانجێكی سیاسیان نەبوە، بەڵام ئەندامانیان وەك پێشمەرگە بە نێو كردوە و ویستوویانە سیمای پێشمەرگە بڕوشێنن.

‎دژمنان هەوڵیان داوە نێوبانگی پێشمەرگە بزڕێنن و بۆ ئەم مەبەستەش لەهیچ پلانێک درێغیان نەکردووە.

‎وەك مێژوو وشەی پێشمەرگە یەكەم جار لەسەردەمی كۆماری مھاباد دا بە كار ھاتوە . ئەو كات بە ھێزی چەكداری كۆماریان وتوە پێشمەرگە. ئەو چەمكە لە كۆمارەوە گواستراوەتەوە بۆ ئەحزابی مۆدێرنی كوردی و بە تایبەت لە رۆژھەڵات و باشووری كوردستان زۆربەی رێكخراوەكان ئەندامەكانیان بە پێشمەرگە نێودێر دەكەن و ئێستا پێشمەرگە بەتاکە هێزی پارێزەر ناسراوە.  هاوکات ھەندێ جاریش لە سازمان و حیزبەکان بە كەسێكی تازە بەشدار بوو دەڵێن پێشمەرگەو گەر پلە و ئاستی لە نێو رێكخراوە دا بچێتە سەر دەبێتە كادر ،کەئەمە هەڵەێیکە و دەبێ پێداچوونەوەی پێدا بکرێت.

‎ئەوەی لە رووی كردەیەوە بتوانین ھەڵسەنگاندنی بۆ بكەین ئەوەیە كە پێشمەرگە لە  كوردستان دا كەسێكی خۆبەخشە كە لە چوارچێوەی ئامانجێكی دیاری كراوی تایبەت بەو رێكخراوە خەبات دەكا کە بریتیە لە سەنگەری بەرگری.

‎ئەوەی بەرچاوە پێشمەرگە لە ناو گەل دا وەك قارەمانێكی نەتەوەیی بینراوە كە ئەركی پاراستنی گەلی لە ئەستۆیە. ھەر ئەو بابەتەش دەتوانێ مژاری رەخنەیەكی جدی بێت. ئەركی پاراستنی گەل و نیشتمان نابێ لە ئەستۆی كەسانێكی تایبەت بێ، بەڵكوو ھەر تاكێكی ئەو كۆمەڵگایە دەبێ لێی بەرپرسیار بێ. دیارە گەر بە پێی ھەڵسەنگاندن بۆ رێژەی پێشمەرگەش بێت ناتوانین بڵێین ئەو تێگەیشتنە دروست بێ. 

‎بە پێی ئەو لێكدانەوە پێشمەرگە كەسێكی چەكدارە لە نێو رێكخراوێكی سیاسی دا كە ئامانجێكی تایبەتی ھەیە و بۆ ئەو ئامانجە تێدەكۆشێ. جێگرتن لەو رێكخراوە دا دەتوانێ ھەندێ ماف و ئیمتیازی مەعنەوی ھەبێ بۆ ئەو كەسەی كە ئەو بەرپرسیارەتیەی لە ئەستۆیە وشەرەف و شانازیێکە کە مێژووی تۆمار کردووە.

‎ئەوەی لە رێكخراوەكانی كوردستانی ئێران دا بەرچاوە گەر كەسێكی پیشمەرگە دەستكەوتی مادی نەبوە بەڵام وەك كەسێكی تایبەت و بە رێزەوە چاوی لێكراوە و ھەڵسەنگاندنی بۆ كراوە. 

‎لە سەرەتای دەركەوتنی ناوی پێشمەرگە تا ئەوڕۆ چاوەڕوانی ئەوە ھەبوە پێشمەرگە وەك ھێزێكی نەتەوەیی و نیشتمانی لە ئاستی ناو و ناوبانگی خۆی دابێ. گرینگترین كێشەی سەرەكی لە نێو پێشمەرگەدا ،دروست نەبوونی ھێزێكی رێكخراوە بەپێی پێوانی ھێزە چەكدارەكان.. زۆر جار نەیاران هەوڵیان داوە پێشمەرگە زیاتر لەوەی ھێزی بەرگری لە نیشتمان و گەل بێت وەک ھێزێك کە لە شوێنێكی دورەدەست یان چڕ وەك مۆڵگە یان حەشارگە ماوەتەوە وێنایان کردووە و ویستوویانە لەگەلی داببڕن.  كار و خەباتی پێشمەرگە ھیچ كاتێك ئەوەی نیشان نەداوە كە بە پێچەوانەی خواستی گەل و رزگاری وڵاتێك بێ و پلانەکانی بە هەڵس و کەوتی جوامێرانەی بەرپەرچ داوەتەوە. بەداخەوە هێندێک لایەن مێژوویەكی شەڕ كردن لە گەڵ یەك و دژایەتی بێ بنەمایان ھەیە كە ھەمیشە پێشمەرگە تێیدا بۆتە قوربانی، کە شوێنەواری خراپی داناوە. هێندێک هۆکار  بۆتە ھۆی لاواز بوونی رۆڵ و پێگەی پێشمەرگە و وەك پێشوو بە پیرۆز نەبیندرێ و تێروانینی جیاوازی لە سەر دروست بێ. 

‎لە سەردەمی ئێستا دەبێ پێشمەرگە  بە شێوازی پێشووی و بەو چەمكە و تێگەیشتنە باوانەی ھەبوون بەردەوام نەبێ، بۆیە پێشمەرگە دەبێ خۆی نوێ بکاتەوەو ببێ بە ھێزی نیشتمانی . دیارە مەبەستی ئەو بابەتە پێشمەرگە وەك چەمكێكی گشتیە نەك ئەندامانی رێكخراوێكی سیاسی تایبەت.

١- پێشمەرگە بەر لە ھەر شتێك دەبێ وەك ھێزێكی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆی پێناسەبكا و بە رێكخستن كرێت.نابێ پێشمەرگە  موڵكی رێكخراوێكی تایبەت یان شەخسێكی تایبەت بێ. 

٢- پێشمەرگە دەبێ لەو تێگەیشتنە دابێ كە دوای پێشكەوتنە بەرچاوەكانی مرۆڤایەتی بە تایبەت لە سی چل ساڵی رابردوودا بە زەقیش پێشكەوتنی چەك و چۆڵ و گۆڕانكاری لە شێوازی شەرەكان دا، ناتوانێ وەك پێشوو خۆی رێك خات و تێبكۆشێ،بۆیە پێویستی بە پێداچوونەوەی چڕ هەیە.

 پێشمەرگەش وەك ھەر بوونێكی تر لەم گەردوونەدا مەحكومە بە گۆڕانكاری و نوێكردنەوەی خۆی و سەر لە نوێوە دارشتنەوەی بە فكر و شێواز و تكنیكی سەردەم. 

٣- پێشمەرگە  ئامانجێكی سیاسی تایبەتی هەیە وپێویستە وەك ھێزی نیشتمانی خۆبەخت گەر بهێڵدرێتەوە...

 
ڕێکه‌و 2019-01-04 09:54:50
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی