خۆكوژی ژنێكی گەنج لە كامیاران

 ژنێکی گەنجی خەڵکی کامیارانی سەر بە پارێزگای کوردستان (سنە)، بە هۆی کێشەی خانەوادەییەوە خۆی كوشت


رۆژی پێنج شەممە ١٣ی بەفرانبار، ژنێکی گەنج بەناوی مینو دیدار، كچی فەرەج، خەڵکی گوندی وەرمەهەنگی سەربەشاری  کامیاران بە هۆی  کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی خۆی لەدار داوە.


 


بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مینو لە ماوەی ساڵی رابردوودا بە هۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی سێ جار تۆراوە و گەڕاوەتەوە ماڵی باوکی، و دواجار رۆژی رابردوو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕێکه‌وت: 2019-01-05 06:52:07
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی