له‌سه‌رهێل 88
شه‌ممه‌ 21 پووشپه‌ڕ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
شەهید کەریم حسێن زادە

شەهید کەریم حسێن زادە کوڕی حسێن خەڵکی گوندی زەربەنێ، کوڕە کوردێکی هەژارو دڵپاک و دەست پاک بوو. شەهید کەریم هەر لەسەرەتای ژیانیەوە لەگەڵ نەداری و بەش خوراوی ڕووبەڕوو بوو، دەستی ڕۆژگاری نەداری شەهید کەریمی زۆر بە توندی لەناو خۆیدا ڕێک دەگوشی و ئازاری پێ دەگەیاند.
لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران دژی دام و دەزگای ڕژیمی شایەتی و دوای ئەوە کە ئاخوند ئینقلابیان داگیرکرد و جەنگیان بە سەر کوردستاندا سەپاند.
گەلی زۆر لێکراوی کورد، دەستی دایە بەربەرەکانی، شەهید کەریم وەک زۆر لە ڕۆڵەکانی کوردستان چەکی شەرەف و جوانمێری لە شان کردو زۆر ئازایانە بە گژ زۆرداران و خوێن مژاندا دەچۆوە.
شەهید کەریم پێشمەرگەیێکی بە جەرگ و موسڵمان و نەترس بوو، لە شەڕەکانی مەڵبەندی بانە و زۆر لە شەڕەکانی بۆکان و سەردەشت، ئەو شەهیدە نەمرە نمونەی ئازایەتی بوو.
بە داخێکی زۆر گرانەوە له ڕۆژی ۱۳٦۱/۱۲/۲٤ دا لە پشتی گوندی یاکوباوا لە کاتێکدا دژمنانی گەلەکەی یەک لە دوای یەک لە خوێناوی خۆیاندا دەگەوزاند، بە فیشەکی دژمنانی پێکرا و گیانی پیرۆزی فیدای ئامانجی لە مێژینەی گەلەکەی کرد.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی بێت

 

ڕێکه‌وت: 2020-04-01 02:06:27






شه‌هیدانی ڕێگای خه‌باتی کوردایه‌تی

هه‌موو جارێک پۆلێک له‌ شه‌یدانتان پێ‌ده‌ناسێین