
رۆژی شەممە 22ی بەفرانباری 1397ی هەتاوی، بە مەبەستی یادكردنەوەی راپەرینی جەماوەری بەفرانباری ساڵی رابردووی شارەكانی ئێران دژ بە رژیمی ئاخوندی گردبوونەوەیەكی جەماوەری لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی وەڵاتی نۆروێژ بەرێوەچوو كە ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداریان تێدا كرد.
ئەو گردبوونەوەیە كە لەلایەن شۆرای میللی مقاومەتی ئێرانەوە رێكخرابوو ژمارەیەكی بەرچاو لە ئێرانیانی شۆرشگێڕی نیشتەجێی وەڵاتی نۆروێژ تیایدا بەشدار بوون و بە خوێندنەوەی پەیام و شیعر و سرودی شۆرشگێڕانە، پشتیوانیان لە تەزاهورات و راپەرینی ساڵی رابردوو و بەردەوامی ئەو نارەزایەتی و راپەرینانە لەلایەن جەماوەری نارازی ئێران، كرد.
عەلی بەهرامی بەرپرسی رێكخستنی دەرەوەی سازمان پەیامی كۆمیتەی نۆروێژی پێشكەش كرد، لە پەیامی كاك عەلی دا تیشكخرایە سەر زوڵم و زۆری دەسەڵاتی ئاخوندان دژ بە خەڵكی كوردستان و ئێران و پشتیوانی سازمانی خەباتی بۆ خواست و نارەزایەتی جەماوەری بێزار لە ستەمی ئێران دووپات كردەوەو تەنیا رێگەی رزگاری گەلانی ِئێرانی بە درێژەدان بە خەبات تا روخانی تێكرای پێكهاتەی دەسەڵاتی ئاخوندان زانی.
لە دوای گردبوونەوەكە بەشدار بووان لە بەردەم وەزارەتی دەرەوە بۆ بەردەم پارڵمانی وەڵاتی نۆروێژ بە رێپێوان رۆیشتن و خوازیاری داخستنی سەفارەتی رژیم لە وەڵاتی نۆروێژ بوون كە وەك ناوەندێكی تیرۆریستی و خولقێنەری كێشە هەڵسووكەوتی كردووە.
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-06-29
نووسەر: هۆگرناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی کاسبکاران لە تاران و چەند شارێکی تر لەسەر دۆخی ئابوری لە کاردانەوە بە هاتنەخوارەوەی نرخی ڕیاڵ و بە ئاکام نەگەیشتنی وتووێژەکانی ناوەکی (بەهۆی زیادەخوازییەکانی دەسەڵات لە بەرانبەر زلهێزەکانی جیهان ) ئەتوانێ ببێتە خاڵی وەرچەرخانی عەمەلی و کاریگەر بۆ پەیوەندیدانی ناڕەزایەتیە پەرتەوازەکانی چین و توێژ و پۆلە پیشەییەکانی خەڵکانی ئێران لە پێناو یەکگرتن بۆ شۆرشێکی چارەنوس ساز دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی. لە سەرەتای شۆڕشی گەلان لە ساڵی ۵۷ و لە زۆربەی قۆناغەکاندا بە تایبەت پشتیوانی لە مانگرتنی فەرمانبەرانی کەرتی نەوت و پێترۆشیمی ، پڕوپاگاندای بەربڵاو بە سوودی زیاتر ...





