دەورەیەكی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەریزەكانی سازمانی خەبات كۆتایی پێهات. رۆژی یەكشەممە 23ی بەفرانباری 1397ی كۆچی خۆری، رێورەسمی كۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی و چەكداركردنی پۆلێك پیشمەرگەی تازەپەیوەست بوو، لەژێر چاودێری و بەرێوەبردنی كۆمیسیۆنەكانی سیاسی نیزامی و پەروەردە و لەژێر ناوی دەورەی شەهید "حەسەن مەولانی" بەرێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەكە بە دەقیقەیێك بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە روحی شەهیدان دەستی پێكرد و پاشان چەند وتەیەك لە لایەن بەرێز كاك رێبوار حسێنی ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات پێش كەش كرا كە تێیدا گرینگی خەباتی پێشمەرگانە و دەسكەوت و بایەخی خەباتی چەندین ساڵەی هێزی پێشمەرگە بەرجەستە كرابوو. بەرێز حسێنی لە قسەكانی دا تیشكی خستە سەر دۆخی هەستیاری هەنووكە ی ناوخۆی ئێران و بایەخی بەرەوسەربردنی تێكۆشانی هەمەلایەنە و فرە رەهەندی هەموو تاكێكی كوردی ئاماژە پێكرد و بە باسكردنی دۆخی حیزب و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و دوایین ئالوگۆرەكان، زەرورەتی پێكەوەبوونێكی هەمەلایەنە و واقعیانە لەسەر ئەساسی رێز و خوێندنەوەی بەرانبەر پێداگری كرد. لەدوای وتەكانی كاك رێبواری حسێنی، لەلایەن چەند هاورێی پێشمەرگە پەیامی سپاس و پێزانین لە مامۆستایانی فێرگە خوێندرایەوە و لە پاشان دا چەكی شەرەف و كەرامەت لەلایەن مامۆستا و بەرپرسانی دەورەكە پێشكەش بە پێشمەرگە تازە پەیوەست بووەكان بەریزی سازمانی خەبات كرا.
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





