له‌سه‌رهێل 72
پێنجشه‌ممه‌ 1 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ڕێژیمی ئاخوندی و شپڕێوی و سه‌رلێشێواوی ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی




کاربەرێکەرانی کۆماری ئیسلامی ئیران لە چل ساڵی تەمەنی حوکمڕانیاندا هیچوەخت وەک ئیستا شپڕێو و سەرلێشێواو نەبوون . کۆماری ئیسلامی ئیران لە گەڵ ئەوەشدا کە لە نێوخۆی وڵات بە هۆی دیکتاتۆری و زەبر و زەنگی لە ڕادە بەدەر و ژێرپێنانی مافی مرۆڤ لە تەنگەژەیەکی گەورەدایە ، و بێ هیوا بووە لە خەڵکی وڵاتەکەی ، هەر دەم چاوەرانی شۆرش و سەرهەڵدانن بەرانبەر ویڵایەتی فەقیە، سەرباری ئەوەش گەمارۆکانی وڵاتانی رۆژئاوا بە تاییبەت ئەمریکا برستی لێبریون و بەرێوەبەرانی ئەم وڵاتەی توشی جۆرێک سەرلێشێوای و ترس و دڵەراوکێ کردووە ، جگە لە هەرەشەو گورەشەی بێ بنەما کە ئەویش هەر دەتوانن خۆیانی پێ فریو بدەن چی دیکەشیان لە دەست نایا . لە ماوەی مانگێکدا دوو وەزیری پلە باڵای ئەمریکا رێک پێری وەزیری وزەی ئەمریکا کە لە رۆژی١١/١٢/٢٠١٨ و مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی ٩/١/٢٠١٩ کە سەردانی عیراق و هەرێمی کوردستانیان کرد و بە تاییبەت لە گەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمدا چەند کۆبونەوەی گرینگ و پربایەخیان ئەنجامدا ، بەم سەردانە ئاخوندەکانی تاران کێچ کەوتە کەوڵیان ، حەجمینیان لێ برا ، خێرا و بە پەڵە تاقمێک لە دارودەستەی نزیک لە خۆیان لە ژێر ناوی کۆربەندی ئابووری بە سەرپەرەستی محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئیران نارد بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ، دیارە لە هاتنەکەیان چەند مەبەستیان هەبوو بەڵام مەبەستی سەرەکیان ئەوە بوو کە هەوڵ بدەن لە بەینی قسە و کفتوگۆکانیاندا هەم لە عیراق و هەم لە هەرێمی کوردستان بتوانن سەرە داوێک لە مەبەستی هاتن و پلانی ئەو دوو وەزیرەی ئەمریکایان دەستکەوێ ، هەرچەند لە کاتی هاتنی شاندی ئیران بۆ کوردستان هاوکات وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جان ئیف لۆدریان بە سەردانێک لە کوردستان بوو . دیارە کە لە عیراق کەسی خۆیان هەیە و رەنگە زۆربەی ئەو قسەوباسەی لە سەر ئیران دەگوترێ بیبیستنەوە بەڵام بە پێچەوانەی عیراق، لە هەرێمی کوردستان بە هۆی ئەو ئەدا خراپانەی لە ڕابردوودا کۆماری ئیسڵامی نواندوویەتی و بە تاییبەت ئەو خەیانەتەی کە لە ١٦ /١٠ /٢٠١٧ دژ بە گەلی کورد کردیان لە سەر گشتپرسی ، خەڵکی کورد و بەرپرسانی حکومەتی هەرێمیش قەتیان لە بیر ناچێتەوە بە دڵنیاییەوە نە دڵخۆشییەکی وایان بە ئیرانە و نە جێگای متمانەشیانن ، ئیرانییەکانیش خۆیان ئەمە باش دەزانن ، بەڵام چاوورووەکەیان چاووروو نییە . باس لە پەرەپێدانی ئابووری و بازرگانی نێوان تاران و هەرێمی کوردستان دەکەن ، لە کاتێکدا خۆیان باش دەزانن کە ئەوان هیچ متمانە و ئیعتیبارێکیان لای بازرگانی هەرێم نەماوە، بە هۆی ئەو دەستبرین و جەردەییەی لە سالانی پێشوودا بەرانبەر بە بازرگانانی کورد کردیان کە ئیستاشی لە گەڵ بێ کێشەی سەدان بازرگانی کورد کە پارە وکەرەسەیان لای بازرگانانی ئیرانییە و بە دەیانجار سکاڵایان لە سەر تۆمار کردوون کە تا ئیستاش هیچ جوابێکیان نەداونەوە، هەروا دەست خەرۆیان کردوون و زۆربەیان مایەپووچ بوون ، زۆربەی بازرگانانی ئیرانی لەو کەسانە پێک دێن کە دەست وپێوەندی بەرپرسانی سپای پاسدارانن کە هیچ سکاڵایەک لای ئەوان بایەخی نییە و هیچیان لە گڵ ناکریێ . دیارە لە سەر ئەوەشەوە چەند کۆنفرانسیان لە هەوڵێر و سلێمانی بەست ، رەنگە بتوانن کۆمەڵێک بازرگانی تازەکار فریو بدەن. بەڵام مەبەستی سەرەکی کۆمار ئیسلامی ئیران لەم جۆرە کۆنفرانس و کۆبوونەوانە ئەوەیە کە دەوڵەتی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان پەلکێشی نێو ئەو زەڵکاوە بکەن کە ئیرانیەکان خۆیان بۆ خۆیانیان دروست کردووە ، ئەمە روی راستی مەسەلەکەیە . هەموو لایەکمان دەزانین کە وڵاتانی رۆژئاوا بە فێڵ و فووتی ئیرانیان زانی کە لە دەوردانەوەی گەمارۆکانی پێش ٢٠١٥ دا بە هۆی چەندبانکێکی تورکییەوە و یارمەتی دانی کۆمەڵێک دەستوپێوەندی خۆیان لە عیراق و هاوکاری دەوڵەتی قەتەر تا ئەندازەیەک خۆی لە گەمارۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دزیبوەوە ، بەڵام ئەم گەمارۆ تازانەی ئەمریکا ئەیسەپێنێ بە سەریاندا جیاواز دەبن لەوی پێشوو و ئەو دەریچەیەشیان لێ دەگرن، یان دەبێ وەک چۆن بۆ کۆتایی پێ هێنان بە شەری هەشتساڵەی نێوان عیراق و ئیران خومەینی جامە ژەهرەکەی خواردەوە ، ئەمجارەشیان دەبێ خامنەیی جامە ژەهرەکە هەڵدا یان چاوەرێی کاردانەوەکان بن ، هەرچەند کۆمەڵێک خەلک تا ئیستاش لە ژێر لێپرسینەوەدان لە سەر ئەو کەیسەی پێشوو . ماوەیەک لەمەپێش جەواد زەریف لە چاوپێکەوتنێکی تلفزیونیدا زۆر لەخۆباییبوانە داوای لە وڵاتان دەکرد کە هەر دەوڵەتێک پێویستی بێ و بییەوێ ،گوایە ئیران دەتوانێ و بە هۆی ئەو ئەزمونەی هەیەتی یارمەتیان بدەن کە گەمارۆی دەوڵەتان کاریان تێ نەکات ، بەڵام ئەمەیان هەر بۆ چاوبەستە ، کەچەڵ ئەگەر تیمارکەر بووایە ئەوا تیماری سەری خۆی دەکرد . ئێستا بە هۆی دۆخی ناسکی عێراقەوە دەیانەوێ لە کاتەکە کەڵک وەربگرن و بۆ بەرژەوەندی خۆیان عیراق و هەرێم بە کار بێنن، چون دەستیان لە دنیا بڕاوە، تەنیا هیوایەک کە بوویان ئورووپا بوو ئەوانیشیان لە کیس خۆیاندا بە هۆی کاری قێزەونی تیرۆریستی کە چەند کەسی ئازادیخوازیان لە ئورووپا تیرۆر کرد و کۆمەڵێ پڵانی تیرۆریستی کەیان ئاشکرا کرا لە لایەن ئورووپاییەکانەوە، بۆیە ئەوەی بۆیان ماوەتەوە تەنیا ئەم ناوچەیە کە بتوانن خۆیان لە گەمارۆکانی ئەمریکا دەرباز بکەن . هەروەک ئیران بە دوای قازانجی خۆیدا دەگەرێ، بازرگانی کوردیش بە دوای شوێنێکی گونجاو و جێگای مەتمانە و دڵنیاکەرەوەدا دەگەرێ کە هەم وەبەرهێنان و هوم هاوردە کردنی خۆی مسوەگەر بکات ، پێموانییە بازرگانانی کورد لێرە بە دواوە سەروەت و سامانی خۆیان لە وڵاتێکی لەرزۆک وناسەقامگیری وەک ئیراندا بخەنە کارەوە ، چون دەزانن کۆماری ئیسلامی ئیران رۆژ لە دوای رۆژ لە لەناوچوون و روخان نزیک دەبێتەوە، چ گەرەنتیتەک هەیە بۆ بازرگانی کورد ؟ کوابازرگانی کورد ئەو سەرکێشییە دەکات کە دەزانێ سەروەتەکەی پارێزراو نییە . هەر چەند بە قەولی پێشینیان کوتویانە لە نزیک ئاور بێ پڕیشکت پێ هەڵدەپەرێ هیوادارم پریشکی ئەو ئاورەی ئیران دەیکاتەوە بەر کوردی هەژاار نەکەوێ بە تاییبەت کە تازە هەرێمی کوردستان خەریکە لە نەدامەتیەکان رزگاری دەبێ و دەکەوێتەوە سەر رەواڵی ئاسایی خۆی .
ڕێکه‌وت: 2019-01-26 13:39:15
به‌شی ( سیاسی )







  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2021-09-22

باوکی ڕامین حسێن پەناهی کۆچی دوایی کرد

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   رۆژ: 2021-09-16


سەعید ئەفکاری برای نەوید ئەفکاری دەست بەسەر کرا.

به‌شی : هه‌واڵی ئێران   رۆژ: 2021-09-13

دیمانه

سیاسی