
رۆژی شەممە 6ی رێبەندانی 1397ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی كۆمیتەی حدكا، هەیئەتێكی كۆمیتەی كانادای سازمانی خەبات لە شاری ڤانكۆڤەر بەشداریان لە رێورەسمی 2ی رێبەندان یادی 73مین ساڵرۆژی دامەزرانی كۆماری كوردستانیان كرد.
هەیئەتی كۆمیتەی كانادای سازمانی خەبات كە پێكهاتبوون لە بەرێزان خوشكە تابان شەرێعەتپەنا بەرپرسی كۆمیتە و كاك عەبدوڵا عەبداڵی بەرپرسی پێوەندیەكان بەشداری 2ی رێبەندانیان كرد و بروسكەی پیرۆزبایی كۆمیتەیان بەو بۆنەوە پێشكەش بە بەرێوەبەرانی ئاهەنگەكە كرد و لە نزیكەوەش پیرۆزبایی كۆمیتەی سازمانی خەباتیان بە بەرپرسانی كۆمیتەی حدكا لەو وەڵاتە گەیاند.
2ی رێبەندانی 1324 بە رێبەرایەتی پێشەوای مەزن لە شاری مەهاباد، كۆماری كوردستان راگەیەندرا، هەر چەند تەمەنی كۆمار كورت بوو بەڵام راگەیاندنی كۆماری كوردستان بووە هەوێنی هەستی نەتەوایەتی لە نێو تاكەكانی كوردستان و هەموو ساڵێك لەو رۆژەدا خەڵكی كوردستان بە بەرێزەوە یادی كۆمار و پێشەوا قازی محەممەد دەكەنەوە.
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





