له‌سه‌رهێل 93
هه‌ینی 12 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری كۆمیتەی سویسی سازمانی خەبات لە رێورەسمی 2ی رێبەندان

خەباتمێدیا: رۆژی شەممە 6ی رێبەندانی 1397ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی كۆمیتەی حدكا هەیئەتێكی كۆمیتەی سویسی سازمانی خەبات بەشداریان لە رێورەسمی 2ی رێبەندان یادی 73مین ساڵرۆژی دامەزرانی كۆماری كوردستان كرد.

هەیئەتی كۆمیتەی سویسی سازمان كە پێكهاتبوون لە بەرێزان ئازادی حوسێنزادە بەرپرسی كۆمیتە، خوشكە ئارەزوو عەبدوڵاهی، محەمەد رەحمانی و قەدریە ئاقایی بەشداری 2ی رێبەندانیان كرد و پەیامی پیرۆزبایی كۆمیتەیان بەو بۆنەوە پێشكەش بە بەرێوەبەرانی ئاهەنگەكە كرد و لە نزیكەوەش پیرۆزبایی كۆمیتەی سازمانی خەباتیان بە بەرپرسانی كۆمیتەی حدكا لەو وەڵاتە گەیاند.

2ی رێبەندانی 1324 بە رێبەرایەتی پێشەوای مەزن لە شاری مەهاباد، كۆماری كوردستان راگەیەندرا، هەر چەند تەمەنی كۆمار كورت بوو بەڵام راگەیاندنی كۆماری كوردستان بووە هەوێنی هەستی نەتەوایەتی لە نێو تاكەكانی كوردستان و هەموو ساڵێك لەو رۆژەدا خەڵكی كوردستان بەرێزەوە یادی كۆمار و پێشەوا قازی محەمەد دەكەنەوە.




ڕێکه‌وت: 2019-01-31 19:51:06
به‌شی ( چالاکیه‌کان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: بەشداری كۆمیتەی سویسی سازمانی خەبات لە رێورەسمی 2ی رێبەندان