
رۆژی هەینی 19ی رێبەندانی 1397 لە بەرەبەری چلەمین ساڵرۆژی شۆرشی گەلانی ئێران دژ بە رژیمی پاشایەتی، گردبوونەوە و رێپێوانێكی بەرفراوان لە شاری پاریسی پێتەختی فەرانسە لەلایەن شۆرای میللی مقاومەتی ئێرانەوە بەرێوەچوو.
لەو گردبوونەوەدا ژمارەیەك لە دۆستانی شۆرا لە فەرانسە وتاریان هەبوو، هەروەها خانم مریەمی رەجەوی بەشێوەی ویدیئۆیی پەیامێكی بۆ بەشداربووان هەبوو. هەروەها عەلی بەهرامی بەرپرسی رێكخستنی دەرەوەی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران پەیامی رێكخستنەكانی سازمانی پێشكەش كرد.
لە پەیامی رێكخستنەوەی دەرەوەدا وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی ئەو یادە، تیشكی خستە سەر كاركردی 40 ساڵەی ئاخوندان لە ئێران و ناوچەكە و هەوڵە خراپكارانەكانی ئەو دەسەڵاتە لە جیهان كرد. هەروەها داوای لە كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی كرد كە سیاسەتێكی بەبڕشت لە بەرامبەر دەسەڵاتی ئاخوندان خزمەت بە كۆتایی هێنان بە تیرۆر لە جیهان و جینایەت لە ئێران بێنن و لە پاڵ خەڵكی ئێران بۆ روخانی رژیمی ئاخوندان بن.
شایانی گوتنە ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرس و ئەندامانی دڵسۆزی سازمان لە ئوروپا بە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان و ئاڵای سازمانی خەبات بەشداری ئەو گردبوونەوە جەماوەریە بوون


ڕێکهوت: 2019-02-09 20:21:01
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





